سوتانی خێوه‌ته‌کانی که‌مپى ئاواره‌کان له‌دهۆک برینداربوونى 25 که‌سى لێکه‌وته‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارێزگای دهۆک ڕایگه‌یاند ئاگره‌که‌ی که‌مپی شاریا کۆنتڕۆڵکراوه‌و له‌ئه‌نجامی ئاگره‌که، 25 که‌س برینداربون‌و 500 خێوه‌تیش سوتاوه، سه‌رۆکى حکومه‌تیش ده‌ڵێت:" قه‌ربووى زیانلێکه‌وتووه‌کان ده‌که‌ینه‌وه".
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ئاگرێکى گه‌وره له‌که‌مپێکى ئاواره‌کان له‌سنورى پارێزگاى دهۆک که‌وته‌وه‌و به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی پارێزگای دهۆک، له‌ئه‌نجامی ئاگره‌که، 25 که‌س برینداربون‌و 500 خێوه‌تیش سوتاوه.
عه‌لى ته‌ته‌ر، پارێزگارى دهۆک سه‌ردانى که‌مپه‌که‌ى کرد‌و رایگه‌یاند که ئاگره‌که‌ی که‌مپی شاریا کۆنتڕۆڵکراوه‌و له‌ئه‌نجامی ئاگره‌که، 25 که‌س برینداربون‌و 500 خێوه‌تیش سوتاوه.
هاوکات سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان جه‌ختى له‌سه‌ر پشتیوانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى زیانلێکه‌وتووانى ئه‌و رووداوه کرده‌وه.
مه‌سرور بارزانى له په‌یامێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى تویته‌ر نووسیویه‌تی: "خه‌مبارم به هه‌واڵى ئاگرکه‌وتنه‌وه له که‌مپى شاریا له دهۆک، له‌گه‌ڵ پارێزگار قسه‌م کرد و پشتیوانى ته‌واوى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ دابینکردنى پێداویستى و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى زیانلێکه‌وتووان دووپات ده‌که‌ینه‌وه".
