لە سنووری پارێزگای دهۆک پێنج پێشمەرگە شەهید بوون

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، بۆردومانی چیاکانی بادینان دەکات و بەهۆیەوە پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و چوار پێشمەرگەی دیكه‌ش برینداربوون.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٥ی حوزەیران فڕۆکە جەنگییەکانی سووپای تورکیا بۆردوومانی چیای مەتینای لە سنووری پارێزگای دهۆک کرد.

میدیاكانی پارتی بڵاویانكردووەتەوە:" فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چیای مەتینا-ی لە پارێزگای دهۆك بۆردومانكرد و لەئاكامدا پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و چواری دیكەش برینداربوون".

له‌ چیای ئامێدی زنجیره‌ چیای مه‌تین، ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی زێره‌ڤانی له‌ ئۆتۆمبێلێكدابوون و بۆمبیان پیا ته‌قیوه‌ته‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ پێنج پێشمه‌رگه‌ بریندار بوون، به‌ڵام تا ئێستا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی پشتڕاستی نه‌كردووه‌ته‌وه‌.

سوپای تورکیا بە بیانووی بوونی گەریلاکانی پەکەکە، بەردەوام هێرش و بۆردومانەکانی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات، چەندین ساڵیشە لە ئاکامی ئۆپراسیۆنە بەردەوامەکانی تورکیا لەناو خاکی هەرێمی کوردستان، دەیان هاوڵاتی و پێشمەرگە شەهید بوون.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار