کازمی: دهسهڵات و پارهم لهبهردهسته بهڵام خۆم ههڵنابژێرمەوە
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگهیاند، كه بەدڵنیاییەوە خۆی بۆ ههڵبژاردنهكانی داهاتوو كاندید ناکات و مەبەستیشی ئەوەیە کە پەیامێکی روون بنێرێت و بڵێت، ئەوەی بەلای ئهوهوه گرنگە بریتییە لە ناسنامەی نیشتمانی عێراق و دادپەروەریی بۆ هەموو لایەک.
مستەفا کازمی، لە چاوپێكهوتنێكی میدیای ئێرانی دا قسهی لهسهر كۆمهڵێك تهوهری ناوخۆی عێراقی و ناوچهكهو جیهان كرد، لەبارەی هەڵبژاردنی عێراقهوه کە بڕیارە لە 10ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بکرێت، کازمی لەو بارەوە وتی: "عیراقییەکان زۆر پێویستیان بەم هەڵبژاردنەیە و بێمتمانەییەکی زۆریش لەنێوان لایەنە سیاسییەکان و خەڵکیدا هەیە".
دهشڵێت: "من لە رێگەی هەڵبژاردنەوە نەبوومە سەرۆکوەزیران، بەڵکو وەک ئەنجامی قەیرانێکی کۆمەڵایەتی دەسەڵاتم گرتەدەست. دەبێت هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت".
لەبارەی سووربوونی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن رایگەیاند: "من هەر لە چرکەی یەکەمی بوون بە سەرۆکوەزیرانم ئاماژەم بەوە کرد، کاردەکەم بۆ ئەوەی لە ماوەی ساڵێکدا هەڵبژاردنێکی پێشوەخت، ئازاد و بێگەرد بەڕێوەبچێت و رۆژی 6ی حوزەیرانی 2021یشم دیاریکرد. هەر بۆیە چۆن دەکرێت باس لەوە بکرێت کە من لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکەدا مكوڕ نیم؟ داواشمان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد بۆئەوەی چاودێری نێودەوڵەتی بنێرێت بۆئەوەی رەوایەتییەکی باشتر بدرێتە هەڵبژاردنەکە".
سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشتر چەندجارێک ئاماژەی بەوە کردووە کە خۆی بۆ هەڵبژاردنەکان كاندید ناکات و لەو چاوپێكهوتنهدا جەخت لەوە دەکاتەوە و دەڵێت: "بەدڵنیاییەوە خۆم ههڵنابژێرم و مەبەستیشم ئەوەیە کە پەیامێکی روون بنێرم و بڵێم، ئەوەی بەلای منەوە گرنگە بریتییە لە ناسنامەی نیشتمانی عێراق و دادپەروەریی بۆ هەموو لایەک. ئەگەر خۆم كاندید بکەم، کەواتە من رکابەرایەتی دەکەم، ئەوە لە کاتێکدایە کە دەسەڵات و پارەم لەبەردەستدایە و ئەوەش واتای ئەوەیە هەڵبژاردنەکە بێگەرد نابێت".
