هەپەگە لەسەر گواستنەوەی هێز هۆشداری دەدات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هەپەگە لەسەر گواستنەوەی هێز و کەرەستەی سەربازی بەرەو هەرێمەکانی گەریلا، هۆشدار دەدات بە پەدەکە و ڕایگەیاند: “داوا لەو هێزانە دەکەین کە لە پشتەوە خنجەرمان لێنەدەن”.
ئەمڕۆ شەممە،٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر گواستنەوەی هێز و کەرەستەی سەربازی بەرەوە هەرێمەکانی گەریلا، لە ڕاگەیەندراوێکدا، هۆشداری دایە پەدەکە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: ئەو هێزانە دەیانەوێت بێنە ناو مەیدانەکانی هێزەکانمان لە مەتینا، ئێمە لە بەرامبەر دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە بە نیازە کوردستان داگیر بکات بەرخۆدان دەکەین، داوا لەو هێزانە دەکەین کە لە پشتەوە خنجەرمان لێنەدەن و خوێنی خۆشک و برا نەڕیژن، بۆیەش داواکەمان ئاراستەی گەل و هێزەکان دەکەین.

بابهتی پهیوهندیدار