وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه په‌که‌که تۆمه‌تبار ده‌کات و ئه‌وانیش داوا ده‌که‌ن له پشته‌وه خه‌نجه‌ریان لێ نه‌درێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، هێزێکیان له‌کاتى ئه‌نجامدانى ئه‌رکێکى سه‌ربازى له‌چیاى مه‌تینى قه‌زاى ئامێدی، له‌لایه‌ن په‌که‌که‌وه بۆسه‌یه‌کیان بۆ دانراوه، له ئه‌نجامدا پێنج پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و چوار پێشمه‌رگه‌ى تریش برینداربوو، میدیاى په‌که‌که‌ش هۆشدارى ده‌داته پارتى و داوا ده‌کات له پشته‌وه خه‌نجه‌ریان لێ نه‌درێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه پێنجى حوزه‌یرانى 2021، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له باره‌ى روداوه‌که‌ى ئه‌مڕۆى چیاى مه‌تین راگه‌یه‌نراوێکى بڵاوکرده‌وه و تیایدا هاتووه"به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ٥ى حوزه‌یرانى ٢٠٢١، هێزێکى پێشمه‌رگه، له‌لایه‌ن هێزێکى (پ ک ک)ه‌وه بۆسه‌یه‌کیان بۆ دانراوه، له ئه‌نجامدا پێنج پێشمه‌رگه شه‌هید بوون چوار پێشمه‌رگه‌ى تریش برینداربوون".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که ئه‌و هێزه‌ى پێشمه‌رگه به‌مه‌به‌ستى پاراستنى خه‌ڵک و گونده‌کانى ناوچه‌که و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاسایش بۆ ده‌ڤه‌ره‌که له‌کاتى ئه‌نجامدانى ئه‌رکێکى سه‌ربازى له‌چیاى مه‌تینى قه‌زاى ئامێدى که‌وتوونه‌ته بۆسه‌که‌وه.
هاوکات، تێیدا هاتووه، " ده‌بێ هه‌مووان رێز له‌سنوورى هه‌رێم بگرن و ئاسایش و سه‌قامگیرى هه‌رێمى کوردستان نه‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه".
پێش راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، سه‌ربه‌ست لزگێن بریکارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه که سه‌ر به پارتى دیموکراتى کوردستانه پارتى کرێکارانى کوردستانى تۆمه‌تبار کرد به‌و رووداوه، به‌ڵام له کاتژمێر نۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌دا میدیاى پارتى به مانشێتێکى گه‌وره نوسیبویان"به‌هۆى بۆرودمانه‌کانى فرۆکه‌کانى تورکیا چوار پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و پێنجیش بریندارن".
پێشتر میدیاکانى په‌که‌که بڵاویانکرده‌وه، "پارتى دیموکراتى کوردستان له کاتژمێر 4:00ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ، هێزێکى زۆرى سه‌ربازیى به‌ره‌و ناوچه‌کانى گه‌ریلا له ئامێدى و مه‌تین جووڵاندووه".
هه‌روه‌ها هه‌په‌گه له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى هێز و که‌ره‌سته‌ى سه‌ربازى به‌ره‌و هه‌رێمه‌کانى گه‌ریلا، هۆشدار ده‌دات به په‌ده‌که و ڕایگه‌یاند: “داوا له‌و هێزانه ده‌که‌ین که له پشته‌وه خنجه‌رمان لێنه‌ده‌ن”.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى هه‌په‌گه‌دا هاتووه:" ئه‌و هێزانه ده‌یانه‌وێت بێنه ناو مه‌یدانه‌کانى هێزه‌کانمان له مه‌تینا، ئێمه له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک که به نیازه کوردستان داگیربکات به‌رخۆدان ده‌که‌ین، داوا له‌و هێزانه ده‌که‌ین که له پشته‌وه خنجه‌رمان لێنه‌ده‌ن و خوێنى خۆشک و برا نه‌ڕیژن".
