پارتى هێزێکى زۆرى به‌ره‌و ناوچه‌کانى گه‌ریلا جوڵاند

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
میدیاى په‌که‌که بڵاویکرده‌وه که پارتى له به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆدا ده‌ستى به جوڵاندنى هێزێکى زۆر به‌ره‌و ناوچه‌کانى گه‌ریلا کردووه‌و ئه‌و هێزه‌ى پارتى به ئۆتۆمبێلى زرێپۆش، حه‌فاره و ئۆتۆمبێلى تایبه‌ت به ناوچه شاخاوییه‌کانیشى تیادایه.
پارتى دیموکراتى کوردستان (په‌ده‌که) کاتژمێر 04:00ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هێزێکى زۆرى سه‌ربازیى به‌ره‌و ناوچه‌کانى گه‌ریلا له ئامێدى و مه‌تینا جوڵاند.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه که ئه‌و هێزانه‌ى په‌ده‌که زرێپۆش، ئامبولانس، حه‌فاره و ژماره‌یه‌کى زۆر ئۆتۆمبێلى تایبه‌ت به ناوچه سه‌خته شاخاوییه‌کانى تیادایه.
هاوکات، جموجوڵى هێزه‌کانى پارتى له‌لایه‌ن هاووڵاتییانى ناوچه‌که‌وه تۆمار کراوه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار