مه‌سرور بارزانى "په‌که‌که" تۆمه‌تبار ده‌کات
یه‌کێک له پێشمه‌رگه برینداره‌کان بۆ که‌ناڵى رووداو ده‌ڵێت:"ئه‌وه نه هێرش بوو، ئێمه نه‌مانزانى ته‌یاره‌بوو ساروخ بوو"
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌په‌یامێکدا بۆ په‌رله‌مان و لایه‌نه سیاسییه‌کان په‌که‌که تۆمه‌تبار ده‌کات به رووداوه‌که‌ى ئه‌مڕۆى ئامێدى،یه‌کێک له پێشمه‌رگه برینداره‌کان بۆ که‌ناڵى رووداو ده‌ڵێت:"ئه‌وه نه هێرش بوو، ئێمه نه‌مانزانى ته‌یاره‌بوو ساروخ بوو"
ئه‌مڕۆ شه‌ممه پێنجى حوزه‌یرانى 2021، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تویتێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر ڕایگه‌یاند" به توندى هێرشى ئه‌مڕۆى په‌که‌که بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه سه‌رکۆنه و شه‌رمه‌زار ده‌که‌م، پرسه و هاوخه‌مى ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى پێنج شه‌هیده‌که ده‌که‌م و ھیواى چاکبونه‌وه‌ى خێرا بۆ برینداره‌کان ده‌خوازم".
هه‌روه‌ها سه‌رۆکى حکومه‌ت داوا له په‌رله‌مانى کوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌کات که به یه‌کده‌نگیى له دژى ئه‌م ده‌ستدرێژییه بوه‌ستنه‌وه.
ئه‌م وتانه‌ى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌کاتێکدایه که ناوه‌ندى راگه‌یاندنى هه‌په‌گه پێشتر بڵاویکرده‌وه که هێزه‌کانى پارتى هێزیان جوڵاندووه به‌ره‌و شوێنه‌کانى گه‌ریلا و ته‌قه‌ى هۆشیاریان ته‌قاندووه و ئه‌وه‌ش ره‌تده‌که‌نه‌وه به‌هێرشى ئه‌وان ئه‌و رووداوه روویدابێت که پێنج پێشمه‌رگه کوژران و چواری دیکه‌ش برینداربوون.
یه‌کێک له پێشمه‌رگه برینداره‌کان بۆ که‌ناڵى رووداو ده‌ڵێت:"ئه‌وه نه هێرش بوو، هێرش نه‌بووه، ئێمه نه‌مانزانى ته‌یاره‌بوو ساروخ بوو نه‌مانزانى چى بوو".
