ره‌شاد گه‌ڵاڵى: تورکیا به فرۆکه‌ى سه‌ربازى هێرشى کردووه‌ته سه‌ر کامپى مه‌خمور

4 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
به فرۆکه‌ى بێفرۆکه‌وان سوپاى تورکى داگیرکه‌ر هێرشێکى ئاسمانى کرده سه‌ر که‌مپى مه‌خمور و جێگرى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى یه‌کێتى له‌هه‌ولێر له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد که هێرشه‌که‌ى تورکیا بۆ سه‌ر کامپى مه‌خمور به فرۆکه‌ى سه‌ربازى بووه‌و سێ که‌س شه‌هید بوون و پێنج که‌س زیاتر بریندارن.
ره‌شاد گه‌ڵاڵى جێگرى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى یه‌کێتى له‌هه‌ولێر له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت:" بۆردومانه‌که‌ى سوپاى تورکیا له‌رێگه‌ى فرۆکه‌ى سه‌ربازییه‌وه بووه له‌سه‌ر رێگاى که‌مپه‌که بۆ نه‌خۆشخانه‌و نزیک یاریگایه‌کى که‌مپه‌که بووه‌و سێ که‌س شه‌هید بوون و پێنج بۆ حه‌وت که‌سى دیکه برینداربوون و منداڵیشیان تێدایه".
ئه‌م هێرشه‌ى سوپاى تورک بۆ سه‌ر که‌مپى مه‌خمور له‌کاتێکدایه که رۆژى چوار شه‌ممه، 2 حوزه‌یرانى 2021 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیا له پرۆگرامێکى تایبه‌تى که‌ناڵى ته‌ره‌ته رایگه‌یاند " که‌مپى مه‌خمور بووه‌ته شوێنى به‌رهه‌مهێنانى په‌که‌که و ئێمه‌ش له‌وه بێده‌نگ نابین و ده‌بێت چاره‌سه‌رى ئه‌وه بکه‌ین".
