په‌رله‌مان لیژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه له رووداوه‌که‌ى ئه‌مڕۆ پێکده‌هێنن

4 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
جێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت:"لیژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه له‌رووداوه‌که‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه پێکده‌هێنین که نۆ پێشمه‌رگه بوونه قوربانى و شه‌هیدو بریندارى لێکه‌وتووه‌ته‌وه".
عوسمان سێده‌رى، جێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" ئه‌و رووداوه‌ى ئه‌مرۆ مه‌ترسیداره‌و نامانه‌وێت به‌رده‌وام بێت، دیاره ئه‌و پێشمه‌رگانه به ئه‌رکێک ویستویانه بچنه ناوچه سنورییه‌کان که خاکى هه‌رێمى کوردستانه و ئه‌و رووداوه‌ى لێکه‌وتووه‌ته‌وه که نۆ پێشمه‌رگه شه‌هیدو برینداربوون".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد 37 ساڵه شه‌ر له‌نێوان پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) و تورکیا به‌رده‌وامه‌و داواى ئاشتیان کردووه که به‌شه‌ر کێشه‌کان یه‌کلاناکرێته‌وه، وتیشى:" داوامان ئه‌وه‌یه تورکیا‌و په‌که‌که‌ش رێز له‌خاکى هه‌رێمى کوردستان بگرن".
جێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانى کوردستان که سه‌ر به فراکسیۆنى یه‌کێتیه ئه‌وه‌شى دوپاتکرده‌وه که به‌شێک له ئه‌ندامانى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه ئاماده‌بوون له نوسینى راگه‌یاندراوه‌که‌یان و به‌شێکیان ئاماده‌نه‌بوون، به‌ڵام له په‌یجى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه دانراوه.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان:
به‌داخه‌وه به‌ره‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2021/6/5، هێزێکى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى له‌چیاى مه‌تین که‌وتوونه‌ته بۆسه‌یه‌کى په‌که‌که‌و پێنج پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون و چوارى دیکه‌ش برینداربوون.
به‌ره‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ (9) پێشمه‌رگه که له‌هۆبه‌ى ئه‌ندازه بوونه‌و کاریان هه‌ڵگرتنه‌وه‌و پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ى بۆمب بووه، له‌کاتى ئه‌نجامدانى ئه‌رکێکى سه‌ربازى له‌چیاى مه‌تینى قه‌زاى ئامێدی، به‌مه‌به‌ستى پاراستنى خه‌ڵک و گونده‌کانى ئه‌م ناوچه‌یه‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاسایش بۆ ده‌ڤه‌ره‌که، هێرشکراوه‌ته‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌که‌یان له‌جۆرى باجیرۆ له‌وکاته‌ى ویستوویانه به‌ره‌و ئه‌و بنکانه بڕۆن که‌پێش چوار مانگ له‌و ناوچه‌یه دانرابوون، به‌ڵام به‌داخه‌وه که‌وتوونه‌ته بۆسه‌یه‌کى په‌که‌که‌و پێنج پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون و چوارى دیکه‌ش برینداربوون.
وه‌ک لیژنه‌ى کاروبارى پێشمه‌رگه ئه‌م هێرشه ئیدانه‌و شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین و سه‌ره‌خۆشى له‌بنه‌ماڵه‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیده‌کان ده‌که‌ین و داواى زوو چاکبوونه‌وه بۆ برینداره‌کان ده‌خوازین.
چه‌ندین ساڵه په‌که‌که به‌بیانووى شه‌ێ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى تورکیا بووه‌ته مه‌ترسى بۆ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان و چه‌ندینجار رۆڵه‌ى ئه‌م هه‌رێمه‌یان شه‌هید کردووه، له‌لایه‌کى تر بوونه‌ته هۆکارى چوڵبوون و وێرانبوونى سه‌دان گۆندى سنوورى هه‌رێمى کوردستان.
بۆیه جارێکى تر داوایان لێده‌که‌ین که‌شه‌ڕه‌که‌یان ببه‌نه ناو خاکى تورکیا‌و نه‌بنه هۆکارى مه‌ترسى بۆ سه‌ر ده‌ستکه‌وت و سه‌روه‌رییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و ده‌بێ رێز له‌سنوورى هه‌رێم بگرن و ئاسایش و سه‌قامگیریى هه‌رێمى کوردستان نه‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه‌و باخوێنى کورد به‌ده‌ستى کورد نه‌رێژرێت، بۆیه داواکارین کێشه‌ى تورکیا‌و په‌که‌که به‌ئاشتییانه چاره‌سه‌ر بکرێت له‌ئه‌گه‌رى چاره‌سه‌ر نه‌بوون له‌ناو خاکى تورکیا کێشه‌که یه‌کلایى بکرێته‌وه.
لیژنه‌ى کاروبارى پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانى کوردستان
5ى حوزه‌یرانى 2021
شه‌ممه, 05 حوزه‌یران 2021
لیژنه‌ى پێشمه‌رگه
