سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم "په‌که‌که" به‌تێکدانى ئارامى تۆمه‌تبار ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یێندراوێکدا سه‌رکۆنه‌ى ئه‌و هێرشه ده‌کات که به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ى مه‌تینا له سنوورى ئامێدى کردیانه سه‌ر پێشمه‌رگه و په‌که‌که به‌تێکدانى هه‌رێمى کوردستان تۆمه‌تبار ده‌کات.
ده‌قى راگه‌یێندراوى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان:
به توندى سه‌رکۆنه‌ى ئه‌و هێرشه ده‌که‌ین که به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چه‌کدارانى PKK له ناوچه‌ى مه‌تینا له سنوورى ئامێدى کردیانه سه‌ر پێشمه‌رگه و له ئه‌نجامدا پێنج پێشمه‌رگه شه‌هید و ژماره‌یه‌کى دیکه‌ش بریندار بوون. پرسه و سه‌ره‌خۆشى له که‌سوکارى شه‌هیدان ده‌که‌ین و هاوبه‌شى خه‌میانین، هیواى زووچاکبوونه بۆ برینداران ده‌خوازین.
دووپاتى ده‌که‌ینه‌وه که پێویسته سنوورێک بۆ ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ى PKK به‌رامبه‌ر به هه‌رێمى کوردستان دابنرێت و به هیچ شێوه‌یه‌ک ناکرێت به‌رده‌وام بن که بێ پاساو ماوه‌ى سێ ده‌یه‌یه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستانى ده‌یکات و بووه‌ته هۆى نه‌هامه‌تیى به‌رده‌وام بۆ هاووڵاتیان و ڕێگرى له ئاوه‌دانکردنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ى ژیان بۆ سه‌تان گوند و دێهاتى کوردستان کردووه.
ئه‌وان به‌رده‌وام بوونه‌ته هۆى دروستکردنى کێشه و هیچ ڕێزێک له ئیداره و یاساکانى هه‌رێمى کوردستان ناگرن و به‌رده‌وام ئارامى و سه‌قامگیریى گه‌ل وڵاته‌که‌مان ده‌خه‌نه به‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌وه.
دووباره داوا ده‌که‌ین و هۆشدارى ده‌ده‌ین که PKK چیتر نه‌بێته هۆکارى ئاڵۆزى و پشێوى، چه‌کدارانى له سنووره‌کانى هه‌رێمى کوردستان دوور بخاته‌وه و ڕێز له قه‌واره و ئیداره و سنووره‌کانى هه‌رێم بگرێت و خاکى هه‌رێمى کوردستان نه‌کاته پێگه‌یه‌ک بۆ هێرشکردنه سه‌ر وڵاتانى دراوسێ و تێکدانى ئارامى و سه‌قامگیرى، حکوومه‌تى فیدراڵى عیراقیش ده‌بێ له‌مباره‌یه‌وه ئه‌رک و به‌رپرسیاریه‌تیى خۆى جێبه‌جێ بکات.
سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان
