فه‌رمانده‌یه‌کى هه‌په‌گه ورده‌کاریى ڕووداوه‌که‌ى ئه‌مڕۆ ئاشکرا ده‌کات
"25 ساڵه هێزى پێشمه‌رگه نه‌هاتووه‌ته ئه‌م مه‌یدانه و گه‌ریلاى تێدایه‌و له‌دژى داگیرکه‌رى تورک مینڕێژکراوه"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فه‌رمانده‌یى مه‌یدانى خابورى "هه‌رێمى مه‌تینا"ى هه‌په‌گه له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى هێز، له‌لایه‌ن پارتییه‌وه له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا ورده‌کاریى نوێ ئاشکرا ده‌کات ڕایگه‌یاند:" 25 ساڵه هێزى پێشمه‌رگه نه‌هاتووه‌ته ئه‌م مه‌یدانه و هێزه‌کانى گه‌ریلاى تێدان و له‌دژى سوپاى داگیرکه‌رى تورک مینڕێژکراوه".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه پێنجى حوزه‌یرانى 2021، فه‌رمانده‌یى مه‌یدانى خابورى هه‌رێمى مه‌تیناى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل- هه‌په‌گه، ڕاگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه که تێیدا ئاماژه به‌وه کراوه که"ئه‌و هه‌وڵه‌ى په‌ده‌که زۆر مه‌ترسیداره و شه‌ڕێکى قورس له‌نێوان هێز کوردییه‌کان دروست ده‌کات".
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى فه‌رمانده‌یه‌کى هه‌په‌گه:
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتوو: ئه‌مڕۆ کاتژمێر 04:00ى به‌یانی، هێزه‌کانى سه‌ربه په‌ده‌که، له دوولاوه هێرشیان کرده سه‌ر دۆڵێک له‌نێوان گردى چارچلا و گردى جوله‌مێرگ، که خاڵێکى ستراتیژیى مه‌تینایه، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هێرشه که ٥٠ زرێپۆش تێدا به‌شداربوون، نه‌یه‌ته ناو دۆڵه‌که‌وه، هێزه‌کانمان به چه‌کى سووک ته‌قه‌ى ئاسمانییان کرد، به‌ڵام ئه‌و هێزانه بێ گوێدانه هۆشدارییه‌کانمان، هێرشبه‌رانه به‌ره‌و پێشهاتن.
ئه‌و دۆڵه هیچ گوند و شوێنێکى نیشته‌جێیبوونى تێدا نییه، 25 ساڵه هێزى پێشمه‌رگه نه‌هاتووه‌ته ئه‌م مه‌یدانه و هێزه‌کانى گه‌ریلاى تێدان و له‌دژى سوپاى داگیرکه‌رى تورک مینڕێژکراوه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌مانه‌یان زانیوه و هۆشدارییشیان پێدرا، به‌ڵام یه‌ک دوو ئۆتۆمبێلیان به‌رده‌وام به‌ره‌وه پێش ده‌هاتن، به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌یه‌ک که هۆکاره‌که‌ى نازاندرێت، چه‌ند قوربانیى لێکه‌وته‌وه، ئه‌م ئه‌نجامه خواستى ئێمه نه‌بوو و دڵى مرۆڤ ده‌ئیشێنێت، به‌ڵام به‌رپرسیارێتیى ئه‌م ڕووداوه له ئه‌ستۆى ئێمه نییه، به‌رپرسیارێتى ڕووداوه‌که له‌سه‌ر ئه‌وانه‌یه که هێزه‌که‌یان جوڵاندووه.
ئه‌و جوڵه‌یه له‌دژى گه‌ریلاکانى ئازادیى کوردستان، که دژى هێرشه‌کانى دووژمن بۆسه‌ر هێڵه‌کانى کێسته و زه‌ندورا، به‌رخۆدانى مێژوویى ده‌که‌ن، واتایه‌کى دیکه‌ى جگه له پشتیوانیى له ده‌وڵه‌تى تورک نییه، داواى زه‌وتکردنى ئه‌م مه‌یدانه خزمه‌ت به دووژمن ده‌کات تا ئه‌و مه‌یدانه به‌رته‌سک بکاته‌وه، به‌رخۆدان ئاستته‌نگ بکات و ڕێگه بۆ ده‌وڵه‌تى تورک ده‌کاته‌وه، ئه‌مه جوڵه‌یه‌که بۆ له پشته‌وه خنجه‌رلێدان له گه‌ریلا، سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش گه‌ریلاکانمان ئه‌و هێزه‌یان نه‌کرده ئامانج، ئه‌و هێزه به هه‌ڵه‌ى خۆى یان به ئه‌نجامێکى دیکه بوونه‌ته قوربانی، دواى ئه‌وه‌ى هێرشیان کرده سه‌ر هێزه‌کانمان، که‌وتنه حاڵه‌تى شه‌ێ و هێشتاش له‌و حاڵه‌ته دان.
له‌م سه‌رده‌مه گرنگه مێژووییه‌دا ئه‌م هه‌وڵه، که له‌لایه‌ن په‌ده‌که‌وه نیشاندراوه، هه‌وڵێکه که ڕێگه بۆ شه‌ڕێکى قورس له‌نێوان هێزه کوردییه‌کان ده‌کاته‌وه، ئه‌مه بۆ کورد و پرسى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان به واتاى زیانێکى گه‌وره‌یه، دیسانیش ئێمه نامانه‌وێت شه‌ڕێکى شووم له‌ناو کورد ده‌ستپێبکات، ئێمه ته‌نیا ده‌مانه‌وێت له‌دژى ده‌وڵه‌تى تورک که دووژمنى سوێندخواردووى گه‌له‌که‌مانه به‌رخۆدان بکه‌ین و بجه‌نگین، گه‌ریلاکانى کوردستان به به‌رخۆدانێکى مێژوویى ٤٣ ڕۆژه، نیشانیاندا که ده‌توانن هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک بۆسه‌ر باشوورى کوردستان تێکبشکێنن، ویستى گه‌مارۆدانى ئێمه، له بنچینه‌ى کوردی‌دا نییه، هه‌روه‌ها هه‌وڵێکى له‌م شێوه‌یه بۆ داهاتووى گه‌له‌که‌مان ده‌بێته مه‌ترسییه‌کى گه‌وره.
وه‌ک گه‌ریلاکانى ئازادى کوردستان، بۆ ئه‌وه‌ى په‌ده‌که ده‌ست له‌م هه‌ڵویسته هه‌ڵگرێت، داوا له خه‌ڵکى وڵاتپارێزى بادینان، هه‌موو گه‌لى کوردستان، هێزه سیاسییه‌کان، ڕۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان ده‌که‌ین که ئه‌رکى خۆیان جێبه‌جێى بکه‌ن.
