خۆپیشاندانى به‌رفراوان له سلێمانى ده‌ستیپێکرد

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
که‌مێک پێش ئێستا به‌به‌شدارى سه‌دان که‌س له شه‌قامى سالم (سه‌هۆڵه‌که) له شارى سلێمانی خۆپیشاندان دژى داگیرکارى سوپاى تورکیا به ده‌ستپێشخه‌ریى ناوه‌ندى کارى نیشتمانیى ده‌ستیپێکرد، که له‌لایه‌ن 10 حزب و ڕێکخراوى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه کاتژمێر 5:30 خوله‌ک ژماره‌یه‌ک له پارت و ڕێکخراوه‌کان به‌شدارن له خۆپیشاندانه‌که‌دا له‌وانه حیزبى شیوعى و حزبى زه‌حمه‌تکێشانى کوردستان، حزبى کۆمۆنیست، ته‌ڤگه‌رى ئازادی، گروپى هه‌نگ، ڕێکخراوى سه‌وزى کوردستان، ڕێکخراوى سروشتى کوردستان، ئاسۆى نوێ، سه‌کۆى دژى داگیرکاریی، ده‌سته‌ى ده‌ستپێشخه‌رى بۆ کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى و ژماره‌یه‌ک له‌که‌سانى سه‌ربه‌خۆ، ڕۆژنامه‌نووس و چالاکوان.
خۆپیشانده‌ران چه‌ندین دروشمیان به‌رز کردوه‌ته‌وه له‌وانه “بۆ ده‌ره‌وه بۆ ده‌ره‌وه سوپاى تورکیا بۆ ده‌ره‌وه” “بژى به‌رخۆدانى گه‌ریلا” “بمرێ خیانه‌ت” ده‌ڵێنه‌وه و چه‌ندین پانکارد که له‌سه‌ریان نووسراوه “باشورى کوردستان قه‌ڵاى مێژووى خه‌بات و به‌ره‌نگارییه دژى داگیرکه‌ران”به‌رزکراونه‌ته‌وه.
بڕیاره پاش گه‌یشتنى خۆپیشاندانه‌که به پارکى ئازادیی، گردبوونه‌وه‌یه‌ک سازبکرێت و تێیدا چه‌ند په‌یامێک دژى هێرش و له‌شکرکێشییه‌کانى تورکیا رابگه‌یه‌ندرێت.
