که‌نه‌که داواى دیالۆگ له پارتى و په‌که‌که ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌ى کورد ( ک.ن.ک) له باره‌ى شه‌ڕى چیاى مه‌تین داوا ده‌کات ئه‌رکى هه‌ر گرنگ و به‌په‌له ئه‌وه‌یه رێگه‌نه‌درێت کێشه‌که گه‌وره‌تر بکرێت و ببێته هۆکارى شه‌ڕێکى ناوخۆیی، بۆیه داواى دیالۆگ له په‌که‌که‌و پارتى ده‌کات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه پێنجى حوزه‌یرانى 2021، کۆنسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌ریى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان (ک.ن.ک) رایگه‌یاند:" زیاتر له 40 رۆژه له‌شاخى مه‌تینا و ناوچه‌کانى دوروبه‌ری، شه‌ڕێکى سه‌خت له‌نێوان سوپاى تورکیا و گه‌ریلاکانى هه‌په‌گه‌دا به‌رده‌وامه، ئامانجى ده‌وڵه‌تى تورکیا‌و ئه‌نجامه‌کانى ئه‌و شه‌ڕه ئاشکران".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که سوپاى تورکیا، خه‌ڵکى ناوچه‌که‌و دێ و دێهات و ژینگه‌ى ناوچه‌که‌شى کردوه‌ته ئامانجى شه‌ڕه‌که‌ى خۆى و له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه هه‌موو ناوچه‌که داگیر بکات، هه‌تا ئێستا 22 گوندى کورد‌و کلدانیان چۆڵکراون و زه‌وى و باخه‌کانى خه‌ڵک و دارستانى ناوچه‌که سوتێنراون و زیاتر له هه‌زارو 500 که‌سى خه‌ڵکى ئه‌و گوندانه ئاواره بوون.
کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کورستان ئه‌وه ده‌خاته‌روو که ئه‌رکى هه‌ر گرنگ و به‌په‌له ئه‌وه‌یه رێگه‌نه‌درێت کێشه‌که گه‌وره‌تر بکرێت و ببێته هۆکارى شه‌ڕێکى ناوخۆیی، گه‌لى کوردستان و دۆستانى کورد به هه‌ستیارییه‌وه له دۆخه‌که ده‌ڕوانن، پێویسته به هه‌موو شێوازێک هه‌وڵ بده‌ن گرژیه‌کان گه‌وره‌تر نه‌بێت.
هاوکات کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کورد باس له‌وه‌شده‌کات که فراوانبوونى رووداوه‌که دڵى خه‌ڵکى کوردستان و دۆستانى دۆزه‌که‌ى ئه‌سووتێنێت و دڵى نه‌یارانى خۆش ده‌کات و پێویسته هه‌موو کێشه‌و ئاڵۆزییه‌کانى نێوان هێزه کوردستانییه‌کان له رێگاى دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ربکرێن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، "نزیکه‌ى ساڵێکه ئێمه له هه‌وڵى ئاشتى و دیالۆگى ناوخۆییداین. کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان و یه‌کێتى ڵه‌رله‌مانتارانى کوردستان و کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تیى کوردستانیی، کۆمیته‌یه‌کى دیالۆگى ناوخۆییان ڵێکهێناو که‌وتنه هه‌وڵدان و هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامن".
کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان داوا له پارتى و په‌که‌که ده‌کات که کێشه‌که به رێگاى دیالۆگ چاره‌سه‌ر بکه‌ن و هه‌موو هێزو که‌سایه‌تییه کوردستانییه‌کان له‌و بواره‌دا به هه‌ڵوێست بن و رۆڵێکى ئه‌رێنى ببینن.
