وه‌زاره‌تى کشتوکاڵى عێراق: تورکیا چه‌ند شاحینه‌یه‌ک مریشکى ناردووه هه‌ڵگرى ئه‌نفلۆنزاى باڵنده‌یه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى کشتوکاڵى عێراق راگه‌یه‌نراوێکى له‌باره‌ى ناردنى مریشکى سپى توشبو به‌ئه‌نفلۆنزاى باڵنده له‌ڕێگاى هه‌رێمى کوردستان بڵاوکرده‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه کراوه چه‌ند شاحینه‌یه‌ک له‌تورکیاوه هاتون و به‌ناو خاکى هه‌رێمدا تێپه‌ڕیون که ژماره‌یه‌کیان هه‌ڵگرى ڤایرۆسى ئه‌نفلۆنزاى باڵنده بون و گوازراونه‌ته‌وه بۆ کێڵگه‌کانى په‌له‌وه‌ر له‌چه‌ند پارێزگایه‌ک.
حەمید نایف وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق شەممە رایگەیاند، ژمارەیەک شاحینەی مریشکی سپی لەتورکیاوە هاتوە و بەناو خاکی هەرێمی کوردستاندا تێپەڕیوە کە هەڵگری ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندەبون و گوازراونەتەوە بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق لەوانە، بەسرە و ئەنبار.
وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق راشیگەیاند، دوای ئاشکرابونی ئەو حاڵەتانە، توانیویانە تەواوی مریشکەکانی کێڵگەی بەسرە و شوێنەکانی دیکەش لەناوببەن، ئەوەش بەمەبەستی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە.
ئاماژەی بەوەش کرد" لەئێستادا دۆخەکە کۆنترۆڵکراوە و هیچ مەترسییەک لەئارادا نیە، بەڵام پێوەیستە هۆشیارانە هەنگاوبنێن بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی".