وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق راگه‌یه‌ندراوێکى له‌باره‌ى رووداوه‌که‌ى ئه‌مڕۆى ئامێدى بڵاوکرده‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق راگه‌یه‌نراوێکى له‌باره‌ى شه‌هیدبوونى پێشمه‌رگه‌کانه‌وه له مه‌تیناى نزیک ئامێدى بڵاوکرده‌وه و تێیداسه‌رکۆنه‌ى ده‌که‌ن و ده‌شڵێن لێکۆڵینه‌وه له رووداوه‌که ده‌که‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه پێنجى حوزه‌یرانى 2021، له‌راگه‌یه‌نراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگریى عێراق ئاماژه به‌وه کراوه، "وه‌زاره‌تى به‌رگریى عێراق سه‌رکۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تیروریستییه ترسنۆکانه‌یه ده‌کات که یه‌که‌یه‌کى سه‌ربازیى عێراقى له‌چوارچێوه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه له رێگه‌ى چیاى مه‌تینى پارێزگاى دهۆک له‌سه‌ر ده‌ستى گروپى چه‌کداریى ناعێراقى روبه‌ڕوى بوه‌وه."
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى به‌رگریى عێراق، ئه‌وه‌شده‌خاته‌روو که هێزه‌کانى پێشمه‌رگه "به‌شێکى دانه‌بڕاوه له هێزه چه‌کداره‌کانمان و هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ک بۆ سه‌ر ئه‌م هێزه ره‌تکراوه‌یه و قبوڵکراو نییه."
وه‌زاره‌تى به‌رگریى عێراق ئه‌وه‌شى گوتووه، "روونى ده‌که‌ینه‌وه که لێکۆڵینه‌وه له رووداوه‌که ده‌ستیپێکردووه و هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ک بۆ سه‌ر خوێن و ئاسایشى عێراقییه‌کان، ده‌بێت به سزاى دادپه‌روه‌رانه‌ى خۆى بگات."
هاوکات وه‌زاره‌تى به‌رگریى عێراق له راگه‌یێندراوه‌که‌یدا رایگه‌یاندوه، "دوپاتیشى ده‌که‌ینه‌وه که هێزه‌کانى عێراق به سه‌رجه‌م به‌ش و جۆره‌کانییه‌وه به‌رپرسه له سه‌پاندنى سه‌روه‌ریى نیشتمانى له‌سه‌ر ته‌واوى خاکى عێراق و رێگه‌پێدراوه به به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى هه‌ر پێشێلکارییه‌ک، چى نێوخۆیى بێت یان ده‌ره‌کى و ده‌ستدرێژیکار سزاى خۆى وه‌رده‌گرێت."