هەپەگە: سێ داگیرکەر سزادران و مۆڵگەیەک ڕووخێندرا
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل رایگەیاند لە چالاکییەکی گەریلاکان دژی سوپای توركیا لە مەتینا، سێ داگیرکەر سزادران و مۆڵگەیەک ڕووخێندرا.
ئەمڕۆ یەكشەممە، 6 حوزەیرانی 2021 ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل رایگەیاند:" بەپێی زانیاریی سەرچاوە هەرێمییەکان، کاتژمێر ٠٧:٣٠ خولەکی ئێوارەی دوێنێ، گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە گردی کۆردینەی هەرێمی مەتینا، بە سەر داگیرکەرانیاندا داوە و گورزی قورسیان لێداون.
لەو چالاکییەدا مۆڵگەیەکی سەربازانی سوپای توركیا ڕووخێندراوە و سێ داگیرکەر سزادراون.

بابهتی پهیوهندیدار