نرخی كڕینی گەنمی جوتیارانی هەرێم دیاریكرا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، بڕیاریدا بەدیاری كردنی نرخی كڕینەوەی گەنمی جوتیاران لە دەرەوەی پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە لایەن عێراق، لە سایلۆكانی هەرێمی كوردستان، بەپێی ئەو گرێبەستەی كە ئەنجامدراوە لەگەڵ هەردوو كۆمپانیای خۆشناو و قەیوان.

ئەمڕۆ یەكشەممە، 6 حوزەیرانی 2021 وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، بڕیاریدا  بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە( ٣٧٥٠) لە ڕێكەوتی ٢٠٢١/٦/٦ بە واژۆی بێگەرد تاڵەبانی دەرچووە، بەپێی رێكەوتنی نێوان هەردوو كۆمپانیا و وەزارەتی كشتوكاڵ، نرخی كڕینەوەی گەنمی جوتیاران بۆ ئەم ساڵ دیاریكراوە.

دەقی راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بڕیاریدا بەدیاری کردنی نرخی کڕینەوەی گەنمی جوتیاران لە دەرەوەی پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە لايەن عيراق، لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان، بەپێی ئەو گرێبەستەی کە ئەنجامدراوە لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای خۆشناو و قەیوان. بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە( ٣٧٥٠) لە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٦/٦ بە واژۆی بێگەرد تاڵەبانی دەرچووە، بەپێی رێکەوتنی نێوان هەردوو کۆمپانیا و وەزارەتی کشتوکاڵ، نرخی کڕینەوەی گەنمی جوتیاران بۆ ئەم ساڵ دیاریکراوە، هاوپێچ زانیاری زیاتر لەسەر پرۆسەی وەرگرتن و کڕینەوەی گەنم ئاماژەی پێکراوە لە (5) خاڵدا. ئەم بڕیارە یەکێکە لە هەنگاوە گرینگەکانی پرۆژەی ستراتیژی و نیشتیمانی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کە ڕاستەوخۆ لەلایەن بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، سەرپەرشتی و چاودێری دەکرێت.

راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار