ڕ‌ێواز فایه‌ق داوا له سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق ده‌كات ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێم بپارێزن

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان داوا له سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق ده‌كات ڕ‌ۆڵیان هه‌بێت له كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێم.
ئەمڕۆ یەكشەممە، 6 حوزەیرانی 2021 له دیداری ئاڵنگاری و پێشهاته‌كانی به‌رده‌م هه‌رێمی كوردستان كه له بینای په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕ‌ێوه‌ده‌چوو ڕ‌ێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕ‌ایگه‌یاند: پێویسته سه‌ره‌ڕ‌ای جیاوازی بیركردنه‌وه‌كانمان هه‌وڵبده‌ین مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆمان بكاته‌وه.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به گرژییه سنوورییه‌كان، ڕ‌ایگه‌یاند: یاداشتێكمان له‌باره‌ی گرژییه‌كانی سه‌ر سنووری هه‌رێمی كوردستان ئاڕ‌استه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به‌رپرسانی عێراقی كردووه و دواشی له سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق كرد ڕ‌ۆڵیان له‌كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری ناوچه سنووره‌ییه‌كان هه‌بێت.
دیدار ئاڵنگاری و پێشهاته‌كانی به‌رده‌م هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند پانێڵی جیاواز پێكهاتووه كه هه‌موویان په‌یوه‌ندییان به قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه.
