هەپەگە ناسنامەی شەش گەریلای شەهیدی ڕاگەیاند
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە) ناسنامەی شەش گەریلای شەهیدی ڕاگەیاند کە لە شەڕێکدا دژی سوپای توركیا لە ناوچەی بەستای باکووری کوردستان شەهیدا بوون.
ئەمرۆ یەكشەممە، 6 حوزەیرانی 2021 ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە) ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ناسنامەی شەش گەریلای شەهیدی ئاشکراکرد کە ڕۆژی ٨ی نیسانی ئەمساڵ لە ناوچەی بەستای باکووری کوردستان شەهیدبوون".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:"ڕۆژی ٢٤ی مانگی ڕابردوو، ڕامانگەیاند کە دەوڵەتی توركیا، لە ٥ بۆ ٨ی مانگی نیسان-دا، مەیدانەکانی مەوژیکا، گیڤارا و شەهید دیانای بە چڕی بۆردوومان کردووە و ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی دەستپێکرد، کە لە ئەنجامیدا شەڕیکی گەورە ڕوویداوە، لەو کاتەدا بۆ ڕای گشتی و گەلەکەمان ڕامانگەیاند کە لەو شەڕەدا ژمارەیەک زۆر داگیرکەر سزادراون و شەش هەڤاڵمان بەناوەکانی؛ “دیلان، هەبوون، هێڤی، ئێزدا، تۆڵهەڵدان و مزگین”، فیداییانە شەڕیان کردووە و شەهیدبوون".
ناسنامەی ئەو گەریلایانەش بەمشێوەیە ڕاگەیاندرووە:
نازناو: دیلان سەردار
ناو و پاشناو: ناهیدە ئەسلیمۆری
شوێنی لەدایکبوون: سەلماس- ڕۆژهەڵات
ناوی دایک و باوک: ڕەحیمە- بادە
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٨ی نیسانی ٢٠٢١- بەستا
نازناو: هەبوون زۆزان
ناو و پاشناو: یوجەل یڵدز
شوێنی لەدایکبوون: وان- باکوور
ناوی دایک و باوک: فلیز- زەین ئەلعابدین
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٨ی نیسانی ٢٠٢١- بەستا
نازناو: هێڤی فورات
ناو و پاشناو: ئەسرا ئاتجی
شوێنی لەدایکبوون: کۆجاعەلی- باکوور
ناوی دایک و باوک: خانم- حیکمەت
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٨ی نیسانی ٢٠٢١- بەستا
نازناو: ئەزدا دلبرین
ناو و پاشناو: غەریب دالی
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ- ڕۆژئاوا
ناوی دایک و باوک: خەج- سالح
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٨ی نیسانی ٢٠٢١- بەستا
نازناو: تۆڵهەڵدان زەڤکی
ناو و پاشناو: ڤەدات ئۆکلو
شوێنی لەدایکبوون: وان- باکوور
ناوی دایک و باوک: سەعادەت- حەسەن
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٨ی نیسانی ٢٠٢١- بەستا
نازناو: مزگین چەکدار
ناو و پاشناو: یڵدز بەهادر
شوێنی لەدایکبوون: ئەدەنە- تورکیا
ناوی دایک و باوک: عایشە- عادل
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٨ی نیسانی ٢٠٢١- بەستا
