جووتیار عادل: له‌م هه‌فته‌یه‌دا داهاتى نه‌وتى و نانه‌وتى ده‌نێرینه به‌غدا

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاشکراى ده‌کات که له‌م هه‌فته‌یه‌دا داهاتى نه‌وتى و نانه‌وتى ته‌سلیمى به‌غدا ده‌که‌ن و ده‌شڵێت:" هیوادارین دواکه‌وتنى موچه دووباره‌نه‌بێته‌وه".
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه شه‌شى حوزه‌یرانى 2021، جوتیار عادل وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "له‌م هه‌فته‌یه‌دا داهاتى نه‌وتى و نانه‌وتى ده‌نێرینه به‌غدا".
له‌باره‌ى ناردنى پشکى هه‌رێم و شایسته داراییه‌کانه‌وه ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، هیواخوازن له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا ئه‌و شایسته‌داراییانه‌ى له بودجه‌دا ده‌ستنیشانکرداوه بۆ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بنێردرێن.
هه‌روه‌ها جووتیارعادل راشیگه‌یاند:" حکومه‌ت پێشتر بڕیاریانداوه هه‌موو 30 رۆژ جارێک موچه دابه‌شبکه‌ن و هیوادارین دواکه‌وتنى موچه دووباره نه‌بێته‌وه".
