که‌جه‌که: پارتى هه‌وڵ ده‌دات ده‌وڵه‌تى تورک له تێکشکان رزگار بکات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هاوسه‌رۆکایه‌تیى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى کۆماجڤاکێن کوردستان(که‌جه‌که) رایگه‌یاند:" گه‌لى کورد و هێزه سیاسییه‌کان و رێکخراوه دیموکراتیکه‌کان ده‌بێت له دژى ره‌فتاره‌کانى په‌ده‌که(پارتى) که خۆى خستووه‌ته به‌ر ده‌ستى ده‌وڵه‌تى تورکى داگیرکه‌ر و پاکتاوکار، له هه‌مو شوێنێنکدا هه‌ڵوێست نیشان بده‌ن و ده‌شڵێن:" پارتى هه‌وڵ ده‌دات ده‌وڵه‌تى تورک له تێک‌شکاندن و رووخان رزگار بکات".
که‌جه‌که رایگه‌یاند، گه‌لى کورد و هێزه سیاسییه‌کان و رێکخراوه دیموکراتیکه‌کان ده‌بێت له دژى نزیکایه‌تى و ره‌فتاره‌کانى په‌ده‌که، که خۆى خستووه‌ته به‌ر ده‌ستى ده‌وڵه‌تى تورکى داگیرکه‌ر و پاکتاوکار، له هه‌مو شوێنێنکدا هه‌ڵوێست نیشان بده‌ن و به به‌هێزى پیشتیوانى له تێکۆشانى گه‌ریلا بکه‌ن.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى هاوسه‌رۆکایه‌تیى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که):
په‌ده‌که هه‌وڵ ده‌دات ده‌وڵه‌تى تورک له تێک‌شکاندن و رووخان رزگار بکات
“له کاتێکدا شه‌ڕى گه‌ریلا له دژى ده‌وڵه‌تى تورکى داگیرکه‌ر چێ بووه‌ته‌وه و سوپاى تورک به بنبه‌ست گه‌یشتوه، پارتى دیموکراتى کوردستان (په‌ده‌که) له دژى ناوچه‌کانى گه‌ریلا ده‌ستى به هێرشى گه‌مارۆدان کرد. له ئه‌نجامى ئه‌وه‌دا له نێوان هێزه تایبه‌ته‌کانى په‌ده‌که و گه‌ریلا شه‌ێ روویدا. په‌ده‌که به‌و هه‌ڵوێسته‌ى خۆى به شێوه‌یه‌کى ئاشکرا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى تورک‌دا به‌شدارى شه‌ێ بووه، ئه‌وه هاوبه‌شیکردن و شه‌ریکایه‌تییه له شه‌ڕدا، که تاوه‌کو ئێستا به شێوه‌کى شاراوه به‌ڕێوه‌ده‌چوو، به‌ڵام ئیدى ئاشکرا بووه، په‌ده‌که به‌و کاره‌ى هه‌وڵ ده‌دات ده‌وڵه‌تى تورکى هاوبه‌شى خۆى له تێکشاندن و رووخان رزگار بکات، بۆ ئه‌وه‌ش ناوچه‌کانى گه‌ریلا گه‌مارۆ ده‌دات.
ئامانجى ده‌وڵه‌تى تورک و په‌ده‌که بووه‌ته یه‌ک
ئێستا ئامانجى ده‌وڵه‌تى تورک و ئامانجه‌کانى په‌ده‌که بوونه‌ته یه‌ک. شه‌ریکایه‌تیى له شه‌ڕیشدا له چوراچێوه‌ى بوون به یه‌کى ئامانجه‌کانیاندایه. ئامانجه‌که‌شیان ئه‌وه‌یه، گه‌ریلا له‌و شوێنانه‌دا، که ماوه‌ى ٤٠ ساڵه تیادایه‌تی، به شه‌ێ بێکاریگه‌ر بکه‌ن تاوه‌کو نه‌توانێت له دژى ده‌وڵه‌تى تورک تێکۆشانى ئازادى به‌ڕێوه ببات. هیچ جیاوازییه‌ک له نێوان هێرشه داگیرکه‌رییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک و گه‌مارۆدانى ناوچه‌کانى گه‌ریلا له‌لایه‌ن په‌ده‌که‌وه نییه و ته‌نها رۆڵ و نه‌قشیان جیاوازه، رۆڵى ده‌وڵه‌تى تورک چه‌کوشه و رۆڵى په‌ده‌که‌ش سندانه.
هه‌په‌گه زۆر جار داواى له په‌ده‌که کردووه ده‌ست له سیاسه‌تى گه‌مارۆدانى ناوچه‌کانى گه‌ریلا هه‌ڵبگرێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى تورک له هاوکاریدایه، ده‌ستى له‌و سیاسه‌ته‌ى هه‌ڵنه‌گرتووه. به تایبه‌تى له هه‌ستیارترین ساته‌کانى شه‌ڕى نێوان گه‌ریلا و ده‌وڵه‌تى تورک دا ده‌ستوه‌ردان ده‌کات و هه‌وڵ ده‌دات ده‌وڵه‌تى تورک، که لاواز بووه هێزى به‌به‌ردا بکاته‌وه. به‌و شێوه‌یه پشتگیرى له داگیرکه‌ریى پاکتاوکارى دوژمنى کوردان ده‌کات، که ئه‌وه وه‌ک رووڕه‌شى له مێژووى گه‌لى کورددا ده‌مێنێته‌وه. له کاتێکدا، که په‌ده‌که ده‌یویست له‌گه‌ڵ ئێمه چاوپێکه‌وتن ئه‌نجام بدات، گفتوگۆ له‌سه‌ر کێشه‌کان بکات و هه‌ندێک چاوپێکه‌وتنیش ئه‌نجامدران، گرتنه‌به‌رى هه‌نگاوێکى له‌و شێوه‌یه به ماناى فریودان و پیلانگێڕییه له دژى بزووتنه‌وه‌که‌مان.
په‌ده‌که له هه‌ر شه‌ێ و له ده‌ستدانێک به‌رپرسیاره
ئاشکرایه گه‌مارۆدانى ناوچه‌کانى گه‌ریلا بۆ دابڕاندنى ناوچه‌کانى گه‌ریلایه له‌یه‌کتر، ئه‌وه به ماناى راگه‌یاندنى شه‌ڕه له دژى گه‌ریلا. چه‌ند رۆژ له‌وه پێش فازڵ میرانى به‌رپرسێکى په‌ده‌که وتی، ده‌بێت له دژى گه‌ریلا شه‌ێ بکرێت. ئه‌و وته‌یه بۆ خۆى ئه‌وه نیشان ده‌دات، که بۆ کارێکى له‌و شێوه‌یه ئاماده‌کارییان کردووه، بۆیه په‌ده‌که له روودانى هه‌ر شه‌ێ و له ده‌ستدانێک به‌رپرسیاره.
راى گشتیى کورد باش ده‌زانێت، که ده‌وڵه‌تى تورک ماوه‌یه‌کى درێژه بۆ داگیرکردنى هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیا هێرش ئه‌نجام ده‌دات. گه‌ریلا له دژى ئه‌و ھێرشانه به شێوه‌یه‌کى فیدایانه به‌رخودانێکى بێ هاوتاى نیشانداوه. دووه‌مین گه‌وره سوپاى ناتۆ له هه‌ندێک ناوچه‌ى سه‌ر سنووردا چه‌قیوه. گه‌ریلا به رێباز و تاکتیکى نوێ، ته‌کنیک و هێزى شه‌ڕى سوپاى تورکى پووچ کردووه‌ته‌وه. سه‌ربارى ئه‌وه‌ى راستییه‌که به‌وشێوه‌یه‌یه، په‌ده‌که هه‌ڵده‌سێت ئه‌و به‌رخودان و داگیرکه‌رییه‌ى ده‌وڵه‌تى تورک وه‌ک یه‌ک نیشان ده‌دات. به تایبه‌تى له‌باره‌ى داگیرکه‌رییه‌وه هیچ ناڵێت، به‌ڵام گه‌ریلا تاوانبار ده‌کات. مه‌سرور بارزانى له ناو په‌ده‌که‌دا هه‌موو جارێک باس له دوژمنایه‌تیى خۆى به‌رامبه‌ر به په‌که‌که ده‌کات، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌ن (په‌رله‌مان) له هه‌ولێر له دژى داگیرکه‌رى هه‌ڵوێست نیشان بدات هیچ داوایه‌کى لێیان نه‌بوو، به‌ڵام داوا ده‌کات له دژى گه‌ریلا هه‌ڵوێست وه‌ربگرن. به‌و داوایه عه‌قڵییه‌ت و سیاسه‌تى خۆى خسته‌به‌رچاو. ئاشکرایه ئه‌وه عه‌قڵییه‌ت و هه‌ڵوێست و سیاسه‌تى کورد نییه.
پشتیوانى له ده‌وڵه‌تى تورک غه‌فڵه‌تێکى مێژووییه
زۆر جار ئه‌وه سه‌لمێنراوه، که باشوورى کوردستان له‌لایه‌ن په‌که‌که‌وه ده‌پارێزرێت. که‌س ناتوانێت قسه له‌سه‌ر خواستى په‌که‌که بۆ پاراستنى باشوورى کوردستان بکات. کاتێک داعش خۆى گه‌یانده به‌رده‌م هه‌ولێر، گه‌ریلا ده‌ستێوه‌ردانى کرد. مه‌سعود بارزانى سپاسى گه‌ریلاى کرد و ده‌وڵه‌تى تورکى تاوانبار کرد، که له دژى داعش پشتیوانیى نه‌کردوون. له ناو راستییه‌کى وه‌هادا تاوانبارکردنى گه‌ریلا، که له دژى داگیرکه‌ریى ده‌وڵه‌تى تورک به‌ره‌نگارى و به‌رخودان ده‌کات پێچه‌وانه‌کردنه‌وه‌ى راستییه‌کانه. پشتیوانیکردن له گه‌ریلا به لایه‌ک، به‌ڵام پشتیوانیکردن له ده‌وڵه‌تى تورک به سوکترین قسه و وته، به ماناى غه‌فڵه‌تێکى مێژووییه.
ئه‌وه‌ى ده‌بێت هێزه سیاسییه‌کان و په‌رله‌مانى باشوورى ئه‌نجامى بده‌ن، ئه‌وه‌یه له دژى داگیرکه‌ریى ده‌وڵه‌تى تورک هه‌ڵوێست نیشان بده‌ن و داوا له ده‌وڵه‌تى تورک بکه‌ن به خێرایى له خاکى کوردستان بڕواته ده‌ره‌وه. له برى ئه‌وه‌ى ئه‌و کاره بکه‌ن، ده‌وڵه‌تى تورک و گه‌ریلا وه‌ک یه‌ک نیشان ده‌ده‌ن و داوا له گه‌ریلا ده‌که‌ن ده‌ست له به‌رخودان هه‌ڵگرێت و ده‌ست له ناوچه‌کانى به‌رخودان به‌ردات. ئه‌و داوایه خزمه‌ت به سیاسه‌تى ده‌وڵه‌تى تورک ده‌کات، چونکه ده‌وڵه‌تى تورک ده‌یه‌وێت به پاکتاوکردنى بزووتنه‌وه‌ى ئازادى کوردان پاکتاو بکات و بیانسڕێته‌وه.
ده‌بێت هه‌موو کورد له دژى په‌ده‌که هه‌ڵوێست وه‌ربگرن
ئه‌و ئه‌رکه‌ى ده‌که‌وێته ئه‌ستۆى رۆشنبیران، هونه‌رمه‌ندان، سیاسه‌تمه‌داران، رێکخراوه دیموکراتیکه‌کان و گه‌لى کورد له هه‌ر چوار به‌شى کوردستان ئه‌وه‌یه، که له دژى ئه‌و هێرشانه‌ى په‌ده‌که هه‌ڵوێست وه‌ربگرن. داوا له گه‌لى کورد و هێزه سیاسییه‌کان ده‌که‌ین، که له دژى هێرشه داگیرکه‌رییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک هه‌ڵوێست نیشان بده‌ن. ئه‌م کات و قۆناغه بۆ گه‌لى کورد کاتێکى مێژوییه. له دژى ده‌وڵه‌تى تورکى داگیرکه‌ر و پاکتاوکار، که سه‌رۆکایه‌تى بۆ دوژمنایه‌تیکردنى کوردان ده‌کات، ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێست نیشانبدرێت و تێکۆشان به‌ڕێوه‌ببرێت، ئه‌وا داهاوتوى گه‌لى کورد له هه‌ر چوار پارچه رووناک و ئازاد ده‌بێت. ئه‌گه‌ر له دژى ئه‌و هێرشه پاکتاوکارییه هه‌ڵوێستى هاوبه‌ش نه‌بێت و تێکۆشان به‌ڕێوه‌نه‌چێت، ئه‌وا هه‌ر چوار پارچه‌که‌ى کوردستان ده‌که‌ونه به‌ر مه‌ترسییه‌کى گه‌وره. ده‌بێت هه‌موو کوردێک ئه‌و مه‌ترسییه ببینێت و به به‌رپرسیاریى مێژووى بجوڵێته‌وه.
