قوباد تاڵه‌بانى: حه‌ق نییه ئه‌م گه‌له خێرنه‌دیوه له‌وه زیاتر تووشى دڵه‌ڕاوکێ بکرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم سه‌باره‌ت به رووداوه‌که‌ى مه‌تینا، ڕایگه‌یاند:" گه‌له‌که‌مان له ڕابردوودا تاڵى و ناخۆشى زۆرى بینیوه به‌هۆى ئاڵۆزیى و شه‌ڕى نێوان لایه‌نه کوردییه‌کانه‌وه، بۆیه حه‌ق نییه ئه‌م گه‌له خێرنه‌دیوه له‌وه زیاتر تووشى دڵه‌ڕاوکێ و نیگه‌رانى بکرێت".
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه شه‌شى حوزه‌یرانى 2021، قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، سه‌باره‌ت به هێرشه‌که‌ى مه‌تینا، ڕاگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه.
له به‌شێکى ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌دا هاتووه:" ئه‌م دۆخه‌که وا ده‌خوازێت هه‌موو لایه‌کمان له قسه و کردار و هه‌ڵوێستماندا به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه بکه‌ین و له‌م دۆخه‌دا له هه‌مووکات زیاتر پێویستمان به یه‌کڕیزى و بیرکردنه‌وه‌ى ورد و دان به‌خۆداگرتن هه‌یه".
قوباد تاڵه‌بانى دووپاتیشیکردوه‌ته‌وه که “به‌رهه‌مى ئاڵۆزیى و ناکۆکییه‌کانى رابردوومان ته‌نیا شکست و بێهیوایى بووه بۆ گه‌له‌که‌مان، تا ئێستاشى له‌گه‌ڵدابێت ئێمه باجى شه‌ڕى خۆکوژى و ئاڵۆزییه‌کانى ڕابردوومان ده‌ده‌ین".
ده‌قى ڕاگه‌یه‌نراوى قوباد تاڵه‌بانى:
ڕووداوه‌که‌ى چیاى مه‌تینا ڕووداوێکى دڵته‌زێن بوو که بووه مایه‌ى نیگه‌رانى و په‌رۆشى هه‌موو کوردێکى دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ر، گه‌له‌که‌مان له ڕابردوودا تاڵى و ناخۆشى زۆرى بینیوه به‌هۆى ئاڵۆزیى و شه‌ڕى نێوان لایه‌نه کوردییه‌کانه‌وه، بۆیه حه‌ق نییه ئه‌م گه‌له خێرنه‌دیوه له‌وه زیاتر تووشى دڵه‌ڕاوکێ و نیگه‌رانى بکرێت، دۆخه‌که وا ده‌خوازێت هه‌موو لایه‌کمان له قسه و کردار و هه‌ڵوێستماندا به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه بکه‌ین و له‌م دۆخه‌دا له هه‌مووکات زیاتر پێویستمان به یه‌کڕیزى و بیرکردنه‌وه‌ى ورد و دان به‌خۆداگرتن هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان و گه‌لى کورد به‌گشتى له‌و مه‌ترسیانه‌ى هه‌ن پارێزراوبێت. به‌رهه‌مى ئاڵۆزیى و ناکۆکییه‌کانى رابردوومان ته‌نیا شکست و بێهیوایى بووه بۆ گه‌له‌که‌مان، تا ئێستاشى له‌گه‌ڵدابێت ئێمه باجى شه‌ڕى خۆکوژى و ئاڵۆزییه‌کانى رابردوومان ده‌ده‌ین. ئه‌گه‌ر له‌م قۆناغه‌شدا به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر هه‌ڵه کوشنده‌کانى رابردوو بێ گومان ده‌ره‌نجامه‌که‌ى شکست و بێهیواییه‌کى گه‌وره‌تر ده‌بێت بۆ هه‌موو کورد. بۆیه ئێستا هه‌موو لایه‌کمان له‌به‌رده‌م به‌رپرسیارێتییه‌کى گه‌وره‌داین و ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵێکمان به ئاراسته‌ى چاره‌سه‌رکردن بێت نه‌ک ئاڵۆزترکردنى دۆخه‌که؛ با ژیرانه و خه‌مخۆرانه و کوردانه و به‌رپرسیارانه کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ین. له کۆتاییدا له‌دڵه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى که‌سوکارى پێشمه‌رگه شه‌هیده‌کانى چیاى مه‌تینا ده‌که‌م و هیواى زوو چاکبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌کان ده‌خوازم و هیوادارم به حیکمه‌ت و دانایى پێش به دووباره‌بوونه‌وه‌ى رووداوى دڵته‌زێنى دیکه بگرین.
