بابه‌کر زێبارى: په‌که‌که نه‌کشێته‌وه پێوسته به زۆر له‌هه‌رێم ده‌ربکرێن

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
راوێژکارى سه‌ربازى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، "په‌که‌که ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه بووه‌ته کێشه بۆ هه‌رێمى کوردستان، ئه‌گه‌ر په‌که‌که له خاکى هه‌رێم نه‌کشانه‌وه پێوسته به زۆر ده‌ربکرێن."
بابه‌کر زێبارى راوێژکارى سه‌ربازى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان به میدیاى فه‌رمى پارتى راگه‌یاند:"په‌که‌که به‌شێکى خاکى هه‌رێمى کوردستانى داگیرکردووه و کرده‌وه‌کانیان دژ به هێزه فه‌رمییه‌کانن، له چه‌ندین ناوچه ته‌قه‌یان له هێزه‌کانى پێشمه‌رگه و ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان کردووه."
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، "ئامارمان لایه که په‌که‌که له ناوچه‌کانى حاجى ئۆمه‌ران و سیده‌کان و چه‌مانکێ و ئامێدى بۆسه‌یان بۆ پێشمه‌رگه داناوه و رێگایان بۆمبڕێژکردووه و ته‌نانه‌ت خه‌ڵکى سڤیل بوونه‌ته ئامانج."
بابه‌کر زێبارى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، "کاتێک سوپاى تورکیا ده‌چنه ئه‌و ناوچانه چه‌کدارانى په‌که‌که بێده‌نگن، به‌ڵام به‌رامبه‌ر به پێشمه‌رگه شه‌ر ده‌که‌ن"، ده‌شڵێت، "پێویسته په‌که‌که له خاکى هه‌رێمى کوردستان بکشێنه‌وه و ئه‌گه‌ریش نه‌کشێنه‌وه ئه‌وا پێوسته به زۆر ده‌ربکرێن".
ئه‌مه له‌کاتێکدایه ناوه‌ندى راگه‌یاندنى هه‌په‌گه رایگه‌یاند، ئه‌وان هێرشى سه‌ر هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کوردستانیان ئه‌نجامنه‌داوه و هۆشدارییان داوه‌ته پارتى که له‌و ناوچانه‌دا پێشڕه‌وى نه‌که‌ن و ئه‌وانه شوێنى ستراتیژى گه‌ریلان.
