وته‌بێژى یه‌کێتی: هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ین تا موچه و شایسته داراییه‌کانى ھه‌رێم بنێردرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان رایگه‌یاند، له‌کۆبونه‌وه‌ى وه‌فدى باڵاى حزبه‌که‌یان به‌سه‌رۆکایه‌تى بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کانى عێراق باسیان له‌جێبه‌جێکردنى رێککه‌وتنه‌کان کردوه و هه‌مو هه‌وڵێکیش ده‌ده‌ن تا موچه و شایسته داراییه‌کانى ھه‌رێم بنێردرێت.
ئه‌مین بابه‌شێخ، وته‌بێژى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا رایگه‌یاند، بۆ بابه‌تى به‌شه بودجه‌ى ھه‌رێم وه‌ک وه‌فدى ھه‌رێم و وه‌فدى یه‌کێتیش ھه‌مو ھه‌وڵێکیان داوه تا یاساى بودجه‌ى عێراق جێبه‌جێ بکرێت و موچه و شایسته داراییه‌کانى ھه‌رێم بنێردرێت.
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، له‌سه‌ردانه‌که‌یان بۆ به‌غدا کار ده‌که‌ن بۆ جێبه‌جێکردنى ناوه‌ڕۆکى رێککه‌وتنه‌کانى هه‌ولێر و به‌غدا و ره‌وانه کردنى شایسته داراییه‌کانى خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان.
