مه‌سرور بارزانى چوار ملیار‌و 454ملیۆن دینار بۆ سلێمانى خه‌رج ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌مه‌به‌ستى چاکسازیکردن و به‌ڕێوه‌بردنى باخچه‌ى هه‌وارى شار، بلوارى مه‌لیک مه‌حمود و بلوارى سلێمانى - تاسڵوجه به‌ره‌زامه‌ندى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت بڕى چوار ملیار‌و 454 ملیۆن دینار خه‌رج ده‌کات.
به‌پێى دواین نوسراوى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان که 1ى ئه‌م مانگه ده‌رچوه تێیدا هاتووه:" سه‌رۆکى حکومه‌ت ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕى له‌سه‌ر ته‌رخانکردنى چوار ملیار‌و 454 ملیۆن و 527 هه‌زارو پێنجسه‌د دینار بۆ چاکسازیکردن و به‌ڕێوه‌بردنى باخچه‌ى هه‌وارى شار، بلوارى مه‌لیک مه‌حمود و بلوارى سلێمانى - تاسڵوجه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که ئه‌و بڕه‌پاره‌یه به‌قۆناغ و به‌شێوه‌ى نه‌ختینه‌یى و پاڵپشت به رێنمایى گرێبه‌سته‌کانى وه‌زاره‌تى پلاندانان، له‌سه‌ر بودجه‌ى سه‌رۆکایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى خه‌رج ده‌کرێت.
ده‌قى نوسراوى سه‌رۆکى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران:
