لوتکەی ناتۆ تایبه‌ت به‌عێراق کۆمه‌ڵێک بڕیاریان ده‌رکرد

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

 کۆبونه‌وه‌ى لوتکه‌ى ناتۆ له‌برۆکسل کۆتاییهات و سکرتێرى گشتى رێکخراوه‌که‌ ئاماژه‌ى به‌و بڕیارانه‌ کرد که‌ له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا دراون که‌ به‌شێکیان تایبه‌ته‌ به‌ عێراق.

جینس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێرى رێکخراوى ناتۆ راگه‌یه‌نراوى کۆتایى له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌نوساندا خوێنده‌وه‌ که‌ چه‌ند بڕیارێکى ده‌رباره‌ى (روسیا، سوریا، عێراق، ئێران، چین) و چه‌ند پرسێکى گه‌رمى ناوچه‌یى و جیهانى دراوه‌.
ستۆڵتنبێرگ رایگه‌یاند:" ناتۆ ئه‌رکى راوێژکاریى بۆ هێزه‌ عێراقییه‌کان زیاتر ده‌کات، پاڵپشتییه‌کانیشمان بۆ عێراق زیاد ده‌که‌ین".

هه‌روه‌ها له‌ به‌شێکى دیکه‌ى راگه‌یێندراوى لوتکه‌ى ناتۆدا هاتوه‌، "به‌کارهێنانى چه‌کى کیمیایى له‌ سووریا و عێراق سه‌رکۆنه‌ ده‌که‌ین."

هاوکات لوتکه‌که‌ ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه‌ که‌ تا روسیا به‌رده‌وامبێت له‌ پێشێلکردنى یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ناتوانن بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ دۆخى سروشتى له‌ جیهاندا.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار