به‌رێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا: ناهێڵین توشبوانى شێرپه‌نجه بێ هیوا بن

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا له‌باره‌ى بایکۆتى کارمه‌ندان و کێشه‌کانى نه‌خۆشخانه‌که‌یان په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند: "به‌ڵێن ده‌ده‌ین نه‌هێڵین توشبوانى شێرپه‌نجه بێ هیوا بن، هه‌میشه له خزمه‌ت هیواین به‌بێ جیاوازی".
یاد نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا له‌په‌یامێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، "نه‌خۆشخانه‌ى هیوا هه‌میشه موڵکى هه‌موانه، هیوا ده‌گه‌ڕێنینه‌وه بۆ بێ هیواکان."
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: " به‌ڵێن ده‌ده‌ین نه‌هێڵین توشبوانى شێرپه‌نجه بێ هیوا بن، هه‌میشه له خزمه‌ت هیواین به‌بێ جیاوازی."
14ى ئه‌م مانگه به‌شێک له‌کارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا له‌شارى سلێمانى گردبونه‌وه و رایانگه‌یاند، ماوه‌ى زیاتر له‌شه‌ش مانگه ئه‌و کارمه‌ندانه‌ى که ده‌وامى زیاده (به‌ده‌ل عه‌یاده)یان کردوه پاره‌یان بۆ خه‌رج نه‌کراوه و داوا ده‌که‌ن موچه‌کانیان بۆ خه‌رج بکرێت، تا خه‌رجکردنى موچه‌کانیشیان له‌مانگرتن به‌رده‌وام ده‌بن.
دوێنێ پێنجشه‌ممه، عه‌لى حه‌مه ساڵح، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان له‌په‌یامێکیدا رایگه‌یاند ڕۆژانه له کوردستان 19 که‌س توشى شێرپه‌نجه ده‌بن و نه‌خۆشخانه‌ى ھیوا له وه‌ستاندایه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى 150 ملیار دینار له سندوقى شێرپه‌نجه‌دایه، به‌ڵام حکومه‌ت ده‌ڵێت ته‌نها 2%ـى بۆده‌رمان خه‌رج ده‌که‌ن.
