سەڵاحەدین دەمیرتاش: ئێمە حسابی هەموو ئەو کارانە لەبەردەم یاسادا دەکەین

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەڵاحەدین دەمیرتاش رایگهیاند: " ئێمە حسابی هەموو ئەو کارانە لەبەردەم یاسادا دەکەینو هەرگیز دەست لەخەباتی دیموکراسیو ئاشتی خۆمان هەڵناگرین."
پێنجشەممە، هێرشکرایە سەر باڵەخانەی هەدەپە لەشاری ئیزمیرو ئەندامێکی هەدەپە بەناوی دەنیز پۆیزار کە تەمەنی ٣٥ ساڵ بو کوژراو بەوتەی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا، دواتر توانیویانە هێرشبەرەکە دەستگیربکەنو لێکۆڵینەوەکانیان لەروداوەکە بەردەوامە.
لهكاردانهوهی ئهو ڕوداوهدا سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە لەتویتەر بڵاویکردەوە، "من بۆ هاوڕێمان دەنیز پۆیراز کە بەشێوەیەکی ناشیرین کوژرا، نزا لەخودا دەکەم بۆیو سەرەخۆشی لەخانەوادەکەی دەکەم."
ئهوهشی نوسیوه، "ئازاری گەورەی بەرخۆدانی ئێمە زۆر گەورەیە، ئێمە ئەنجامدەرانی ئەو کارە دەناسینو دەزانین ئامانجیان چییەو ناکەوینەبەر هێرشی ئەوانو هەرگیز دەست لەخەباتی دیموکراسیو ئاشتی خۆمان هەڵناگرین."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە حسابی هەموو ئەو کارانە لەبەردەم یاسادا دەکەینو خوازیارین هەمووان پێکەوە کۆمەڵگهیەکی ئاشتیو ئازاد مسۆگەر بکەین."
