وەزارەتی تەندروستی لەبارەی ڤاکسینەوە بڕیاری نوێی دەرکرد

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پێدانی ڤاكسین به‌گوێره‌ی دۆخی كه‌سی و ته‌مه‌ن چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد و رایگەیاند "دەبێت لەهەموو بەڕێوەبەرایەتیەکان کاری پێبکرێت".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا بە سێ خاڵ رونکراوەتەوە
1- ئافره‌تانی شیرده‌ر به ڤاكسینی كۆرۆنا بكوترێن، له‌به‌ر نه‌بوونی به‌ڵگه، كه بسله‌مێنێت كه‌وا ڤاكسینی كۆرۆنا زیانی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی ئه‌و منداڵانه هه‌یه، كه شیری دایكیان ده‌خۆن، بۆیه پێویسته هه‌وڵه‌كان چڕ بكرێنه‌وه بۆ پته‌وكردنی ته‌ندروستی و راگه‌یاندن سه‌باره‌ت به گرنگی ئه‌و توێژه بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا.
2- پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا له جۆری ئه‌سترازینیكا ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه كه ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی 40 ساڵییه و به‌رده‌وامبوون به پێدانی ژه‌می دووه‌م له‌و ڤاكسینه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ژه‌می یه‌كه‌میان وه‌رگرتووه و هیچ كاریگه‌ریی لاوه‌كییان بۆ دروست نه‌بووه.
3- ده‌كرێت ڤاكسینی كۆرۆنا له جۆری سینۆفارم به‌و كه‌سانه بدرێت، كه ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 60 ساڵییه، له‌به‌ر بوونی راسپارده له‌وباره‌یه‌وه.
