هێمن هەورامی: داوا لەعێراق دەکەم هەرێم لەداگیرکارییەکانی تورکیا بپارێزێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان  پێویستە عێراق هەرێمی کوردستان لەداگیرکارییەکانی تورکیا  بپارێزێت.

ئەمڕۆ یەکشه‌ممه‌ 20ی حوزه‌یرانی 2021، هێمن هەورامى جێگری سەرۆکى پەرلەمان لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ میری ئێزیدییان ڕایگەیاند،"  پێویستە عێراق هەرێمی کوردستان لەداگیرکارییەکانی تورکیا  بپارێزێت.

راشیگەیاند: " تەواوی پەرلەمانتاران بە جیاوازیی بۆچوونیان پاڵپشتی لە مافی ئێزیدییەکان دەکەن".

هێمن هەورامی باسی لەوەشکرد، هێشتا نەچوونەتە ناوەڕۆکی دەستووری هەرێمی کوردستانەوە، بەڵام دەستوورێکی عەلمانی یان ئاینی ئیسلام بنەمای یاسا دانانی بێت گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و دەبێت دەستوور کوردستان یەکبخات.

بەبیانووی بوونى گەریلاکانی پەکەکەوە لەناو خاکى هەرێمدا سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکى لەناو هەرێمی کوردستانی دەستپێکردوەو زیاتر لە ٣٥ بنکەو بارەگانى لەناوچە سنورییەکان دروستکردوەو هاوکات دارستانەکانى ئەو ناوچانە دەبڕێتەوەو دارەکانیشى دەباتەوە وڵاتەکەی. 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار