بهڵگه؛ مهسرور بارزانی مانگانە زیاتر لە ملیارێک دینار بۆ نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە خەرج دەکات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لە سەر فەرمانی مهسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا مانگانە بڕی ملیارێک و 27 ملیۆن و 600 هه زار دینار، بۆ نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەرکردنی تووشبووانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت، بۆ کڕینی دەرمان و دابینکردنی ئامێر و تاقیگە و پێداویستییە پزییشکییەکانی تر.
بەپێی نووسراوی ژ (7291) کە ئەمڕۆ یەکشەممە 20 ی حوزەیرانی 2021 بە واژۆی د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران دەرچووە و ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری کراوە، وردەکاری رەزامەندی خەرجکردنی بڕی پارەکە بۆ نەخۆشخانەکانی نانەکەلی، له ههولێر، هیوا له سلێمانی، ئازادی له دهۆک.
هەروەها بە پێی نووسراوی ژ (7293) لە 20 ی حوزەیران، سەرۆکی حکومەت رەزامەندی لە سەر خەرجکردنی (ملیارێک و 27 ملیۆن و 600 هەزار دیناری مانگانە) دا لە بری نۆرینگە ( بدل عیادە).
