بافڵ تاڵه‌بانى: پێکه‌وه ڕێبازه‌که‌ى مام جه‌لال و کاک نه‌وشیروان ته‌واو ده‌که‌ین

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
یه‌کێتى و گۆڕان رێککه‌وتنى سیاسى نێوانیان واژۆ کرد به ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى باڵاى یه‌کێتى و گۆڕان، بافڵ تاڵه‌بانى رایگه‌یاند:"پێکه‌وه ڕێبازه‌که‌ى مام جه‌لال و کاک نه‌وشیروان ته‌واو ده‌که‌ین".
دوانیوه‌رۆِى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 20ى حوزه‌یرانى 2021، به‌ئاماده‌بونى به‌رپرسانى باڵاى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌شارى سلێمانى رێککه‌وتنى پێکهێنانى هاوپه‌یمانى هه‌ڵبژاردن و به‌یه‌که‌وه‌کارکردن له‌نێوان هه‌ردو حزبه‌که‌دا بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق واژۆکرا به‌ئاماده‌بونى بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى و عومه‌ر سه‌ید عه‌لى رێکخه‌رى گشتى گۆڕان رێککه‌وتنه‌که له‌شارى سلێمانى واژۆ کرا.
عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، رێکخه‌رى گشتى گۆڕان له‌وتارێکدا رایگه‌یاند:"دواى زنجیره‌یه‌ک کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌کێتى گه‌یشتینه ڕێککه‌وتن، ڕێککه‌وتنه‌که‌شمان بۆ پێکهێنانى هاوپه‌یمانییه بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوى عێراق".
ناوبراو راشیگه‌یاند:"ده‌رفه‌تى گونجاو له به‌رده‌ستدایه دواى هه‌ڵبژاردن هه‌مو لایه‌نه‌کان له به‌ره‌یه‌کى فراواندا کۆببینه‌وه، یه‌کێتى و گۆڕانیش به هه‌ستکردن به لێپرسراویه‌تى ڕێککه‌وتنه‌که‌یان په‌سه‌ند کردوه".
هه‌روه‌ها بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان رایگه‌یاند: "به‌ڵێنماندا که هاوپه‌یمانییه‌که بۆ دژایه‌تى هیچ لایه‌ک نییه، به‌ڵکو ئه‌م هاوپه‌یمانییه بۆ به‌هێزکردنى پێگه‌ى کورده له به‌غدا و پێویسته کارێکى وا بکه‌ین کوردستان له‌گه‌ڵ وڵاته گه‌وره‌کان به‌راورد بکرێت".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ده‌بێت پێکه‌وه ڕێبازه‌که‌ى مام جه‌لال و کاک نه‌وشیروان ته‌واو بکه‌ین".
هاوکات لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى رایگه‌یاند: "شه‌ره‌فێکى گه‌وره‌یه له ژێر سێبه‌رى هاوپه‌یمانى کوردستان کۆبوینه‌ته‌وه و هیوادارین ئه‌م هاوپه‌یمانییه ببێته مایه‌ى خۆشى بۆ کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان، به‌تایبه‌ت که ئه‌م هاوپه‌یمانییه ته‌واوکه‌رى ڕێککه‌وتنى مام جه‌لال و کاک نه‌وشیروانه".
لاهور شێخ جه‌نگى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که "ئه‌رکى هه‌موانه ئه‌م هاوپه‌یمانییه وه‌ک بیلبیله‌ى چاومان بیپارێزین".
مانگى ئایارى ئه‌مساڵ یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بڕیاریاندا له هه‌ڵبژاردنى داهاتوى په‌رله‌مانى عێراق به یه‌ک لیست به ناوى لیستى "هاوپه‌یمانى کوردستان"ى به‌شداریى بکه‌ن و لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى سه‌رۆکایه‌تیى هاوپه‌یمانییه‌که ده‌کات.
