قوباد تاڵه‌بانى بۆ گۆران: به یه‌کگرتوویمان له کوردستان خزمه‌تى زیاتر ده‌که‌ین

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، به ئه‌نجامدانى رێککه‌وتن و هاوپه‌یمانى نێوان یه‌کێتى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان " به‌هێزتر ده‌بین و به‌یه‌کگرتویشمان له‌به‌غدا ده‌ستکه‌وتى باشتر و زیاتر به‌ده‌ست ده‌هێنین".
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 20ى حوزه‌یرانى 2021، قوباد تاڵه‌بانى له‌په‌یجى تایبه‌تى خۆى له‌فه‌یسبوک له‌باره‌ى رێککه‌وتن و هاوپه‌یمانى نێوان یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان په‌یامێکى بڵاوکردوه‌ته‌وه و نوسیویه‌تی:"ئه‌و ده‌مه‌ى پێویست بکات یه‌کبگرین، یه‌کده‌گرین. ئێمه به‌یه‌که‌وه به‌هێزترین و به‌هێزتریش ده‌بین".
هه‌روه‌ها نوسیویه‌تى:"به‌یه‌کگرتویمان له‌به‌غدا ده‌ستکه‌وتى باشتر و زیاتر به‌ده‌ست ده‌هێنین، له‌کوردستانیش خزمه‌تى زیاتر ده‌که‌ین و له‌ئاینده‌دا ئه‌نجامه‌که‌ى ده‌بینین، خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ هاوپه‌یمانیى کوردستان به‌فه‌رمى راگه‌یه‌ندرا".
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌ئاماده‌بونى به‌رپرسانى باڵاى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌شارى سلێمانى رێککه‌وتنى پێکهێنانى هاوپه‌یمانى هه‌ڵبژاردن و به‌یه‌که‌وه‌کارکردن له‌نێوان هه‌ردو حزبه‌که‌دا بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق واژۆکرا تێیدا بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى رایگه‌یاند:" ده‌بێت پێکه‌وه ڕێبازه‌که‌ى مام جه‌لال و کاک نه‌وشیروان ته‌واو بکه‌ین".
