لە هەرێم دەست بە وەرگرتنى گەنمى جووتیاران دەکرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم ڕایگەیاند، لەلایەن حکومەتى عێراقەوە ئاگادارکراینەوە کە دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بکرێت لە هەرێمی کوردستان.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەلایەن وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدراڵ ئاگادارکراینەوە، کە دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بکرێت لەهەرێمی کوردستان بەپێی ئەوپلانەی کە دانراوە بۆ وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکان.
ئاماژەى بەوەشکردووە، داوا لە سایلۆکان کراوە کە ڕۆژی ٢٢ – ٦ – ٢٠٢١، وەک یەکەم ڕۆژی دەستپێکی وەرگرتنی گەنم لە سە رجەم سایلۆ کانی هەرێم ڕادەگەیەنرێت.
داواش لە جووتیاران دەکات، پابەندی ڕێکارە کانی دیاری کراوبن بۆ گەیاندنی گەنمەکانیان بەسایلۆکان.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەشێکى زۆرى جووتیارانى هەرێمى کوردستان، پاش ئەوەى لەساڵانى رابردوودا گەنمیان ڕادەستى سایلۆکان کردووە، بەڵام تاوەکو ئیستا بەشێکیان پارەکەیان وەرنەگرتووە، سەرەڕاى ناردنى پارەکەیان لەلایەن حکومەتى عێراقەوە.
