نێچیرڤان بارزانى: پابه‌ندى ئه‌مریکا بۆ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانى گرنگه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ باڵوێزى ئه‌مریکا له عێراق کۆبوییه‌وه‌و تێیدا نێچیرڤان بارزانى رایگه‌یاند:"پابه‌ندیى ئه‌مه‌ریکا به به‌رده‌وامیى هاریکارى و هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانى له عیراق و ناوچه‌که به په‌یامێکى گرنگ و مایه‌ى دڵنیایى له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ى حوزه‌یرانى 2021، نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ماتی‌و توله‌ر باڵوێزى ئه‌مریکا له‌عێراق کۆبوویه‌وه.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان:
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2021/6/21 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ماتی‌و توله‌ر باڵیۆزى ئه‌مه‌ریکا له عیراق کرد.
له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا دۆخى عیراق و هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌که به‌گشتى، په‌یوه‌ندییه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى کوردستان، مه‌ترسییه‌کانى تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌کانى داعش، هه‌ڵبژاردنه‌کانى پێشوه‌خته‌ى عیراق و داهاتووى پرۆسه‌ى سیاسى له وڵات، ڕۆڵ و سیاسه‌تى ئیداره‌ى تازه‌ى ئه‌مه‌ریکا له عیراق و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، تاوتوێ کران.
به‌ڕێز باڵیۆزى ئه‌مه‌ریکا دووپاتى کرده‌وه که ئه‌مه‌ریکا له هاوبه‌شى و هاریکارى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کان و دۆستانى له عیراق و ناوچه‌که به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌گه‌ڵ سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانى هاوڕا بوو که تیرۆر و مه‌ترسییه‌کانى داعش له عیراق و ناوچه‌که هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ى جددى و راسته‌قینه‌ن و هاریکارى و هه‌ماهه‌نگى و به‌رده‌وامیى ئه‌رکى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان پێویستن.
سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانى پابه‌ندیى ئه‌مه‌ریکاى به به‌رده‌وامیى هاریکارى و هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانى له عیراق و ناوچه‌که به په‌یامێکى گرنگ و مایه‌ى دڵنیایى له قه‌ڵه‌م دا و جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى کوردستان به بره‌ودانى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌کانى عیراق و هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا و فراوانکردنى بواره‌کانى هاریکارى و هاوبه‌شیى نێوانیان کرده‌وه.
له ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌که‌دا به‌ڕێز باڵیۆزى ئه‌مه‌ریکا خۆشحاڵیى خۆى به ده‌رچوونى خولێکى دیکه‌ى زانکۆى ئه‌مه‌ریکیى کوردستان له دهۆک نیشان دا و پیرۆزبایى له ده‌رچووان کرد، هه‌روه‌ها پشتگیریى وڵاته‌که‌ى له پرۆسه‌ى چاکسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و هه‌نگاوه‌کانى یه‌کخستنى پێشمه‌رگه دووپات کرده‌وه.
به‌رنامه‌ى کارى سه‌ردانى به‌ڕێز باڵیۆزى ئه‌مه‌ریکا بۆ هه‌رێمى کوردستان و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ى مه‌ڵبه‌ندێکى که‌له‌پوورى سریانى، پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا له هه‌رێمى کوردستان، پێشهاته‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێکى دیکه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌که بوو.
