به‌شێک له هێزه‌کانى 70ى یه‌کێتى ده‌چنه‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فه‌رمانده‌یى هێزه‌کانى یه‌که‌ى 70 ئاماده‌یى ده‌ربڕیووه هێزه‌کانى پشتیوانى دووى سه‌ر به یه‌که‌که‌ى بخرێته‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ى حوزه‌یرانى 2021، له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ڕایگه‌یاند" له‌نامه‌یه‌کى ره‌سمیدا، فه‌رمانده‌یى هێزه‌کانى یه‌که‌ى 70ى پێشمه‌رگه که ئاراسته‌ى شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیرى پێشمه‌رگه کراوه، تیایدا ئاماده‌یى فه‌رمانده‌ییه‌که بۆ وه‌زیرى پێشمه‌رگه ده‌ربڕاوه، که هێزه‌کانى پشتیوانى دووى یه‌که‌ى حه‌فتا، بخرێته سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه".
هاوکات به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که، په‌یوه‌ست به‌و پرسه وه‌زیرى پێشمه‌رگه، ستایشى بڕیارى گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌ردوو هێزه‌کانى پشتیوانى (یه‌ک و دوو)ى یه‌که‌کانى حه‌فتاو هه‌شتا ده‌کات، له چه‌قى به‌رپرسیاریه‌تى نیشتمانیى و نه‌ته‌وه‌ییانه‌ش، بۆ دروستکردنى هێزێکى یه‌کگرتوى سه‌ربازیانه‌ى سه‌رده‌مى داوا ده‌کات، له‌هه‌نگاوه‌کانى دادێت سه‌رجه‌م هێزه‌کان له‌ژێر چه‌ترى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا کۆببنه‌وه.
هه‌روه‌ها له‌راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، هه‌نگاوى گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه‌کان بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌ئه‌نجامى خێراترکردنى پڕۆسه‌ى رێفۆرمى سه‌ربازیه و ئاراسته‌ى کاروانى چاکسازیش له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌رده‌وامى ده‌بێت، له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ش ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، ماتیۆ توله‌ر، باڵیۆزى ئه‌مریکا له عێراق له‌میانى دیدارى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى پێشمه‌رگه، ده‌ستخۆشى له‌و هه‌نگاوانه کرد‌و راشیگه‌یاند" دۆخى ئێستا و داهاتووى ناوچه‌که، پێویستى به یه‌ککڕیزى و یه‌کگرتوى هێزێکى نیشتمانى تۆکمه‌ى پێشمه‌رگه هه‌یه و له‌مباره‌یه‌وه هاوکارى و هه‌مه‌ئاهه‌نگیه‌کانمان بۆ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت".
