باڵیۆزى ئه‌مریکا: یه‌کگرتویى هێزى پێشمه‌رگه واته هه‌رێمێکى به‌هێزتر

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
باڵیۆزى ئه‌مریکا له عێراق، سه‌ردانى باره‌گاى فه‌رمانده‌یى هێزه‌کانى پشتیوانى یه‌کى پێشمه‌رگه‌ى کرد، له‌به‌رامبه‌ر په‌یوه‌ندیکردن و چوونه ژێر فه‌رمانده‌یى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه و رایگه‌یاند:" یه‌کگرتویى هێزى پێشمه‌رگه واته هه‌رێمێکى کوردستانێکى به‌هێزتر.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ى حوزه‌یرانى 2021، له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا، کونسوڵخانه‌ى ئه‌مریکا له هه‌ولێر بڵاویکرده‌وه، ماتیۆ تۆله‌ر باڵیۆزى ئه‌مریکا له عێراق سه‌ردانى باره‌گاى فه‌رمانده‌یى هێزه‌کانى پشتیوانى یه‌کى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى کرد بۆ ده‌ستخۆشیکردن له بڕیارى په‌یوه‌ندیپێکردنى فه‌رمانده‌ییه‌که‌یان به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و چونه ژێر فه‌رمانده‌ییه‌کى یه‌کگرتوه‌وه که ده‌بێته هۆى پته‌وکردنى ئاساییشى هه‌رێمى کوردستان.
هه‌روه‌ها به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که، ماتیۆ تۆله‌ر ته‌ماشاى ئه‌و هاوکاریانه‌ى کرد که به‌م دواییانه له‌لایه‌ن حکومه‌تى ئه‌مریکاوه دابینکرابون؛ که له مانگى 11ى ساڵى ڕابردوه‌وه، حکومه‌تى ئه‌مریکا به بڕى 250 ملیۆن هاوکارى بۆ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دابینکردوه له شێوه‌ى ئۆتۆمبێل و ئامێرى ئاشکراکردنى مین و که‌لوپه‌لى دیکه و هه‌روه‌ها سازکردنى کۆرسى ڕاهێنانى بنه‌ڕه‌تى و گرنگ بۆ ئه‌ندامانى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه.
هاوکات، ماتیۆ تۆله‌ر ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که ئه‌و که‌لوپه‌ل و ئامێرانه‌ى که ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا دابینیکردون نیشانده‌رى به‌رده‌وامى یه‌کێک له به‌رجه‌سته‌ترین و درێژخایه‌نترینى ئاماژه‌کانى پابه‌ندبونى ئه‌مریکایه به خه‌ڵکى عێراق و هه‌رێمى کوردستان، "یه‌کگرتویى هێزى پێشمه‌رگه‌ش واته عێراقێکى به‌هێزتر و هه‌رێمێکى کوردستانێکى به‌هێزتر".
