هێزى کۆماندۆى ئاڵتونى سه‌ر به به‌رپرسێک و ئاسایش له‌نێوانیاندا ته‌قه روویداو بریندار هه‌یه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له‌چه‌ند شایه‌تحاڵێکه‌وه ده‌ستى که‌وتووه، نیو کاتژمێرله‌مه‌وبه‌ر، هێزى کۆماندۆى ئاڵتوونى سه‌ر به به‌رپرسێک له نزیک بیناى هۆتێل ئه‌بوسه‌ناوه ته‌قه‌یان له هێزه‌کانى ئاسایش کردووه.
ئه‌و شایه‌تحاڵانه ئه‌وه‌یان دووپاتکرده‌وه که هێزه‌که‌ى کۆماندۆى ئاڵتونى سێ مێکزه‌مینى بووه‌و دۆشکه‌ى له‌سه‌ر بووه ته‌قه‌یان له ئاسایش کردووه‌و ته‌نانه‌ت له‌ناو بازاره‌که‌ى سه‌رچنار ئوتومبێلێکى پۆلیسى فریاکه‌وتن هه‌وڵیداوه رایانبگرێت، به‌ڵام له ئوتومبێله‌که‌یانداوه‌و ده‌رچوون.
به‌پێى به‌دواداچونه‌کان چه‌ند بریندارێک له‌هه‌ردوولا هه‌یه، به‌ڵام نازانرێت برینداره‌کان زیاتر سه‌ر به‌هێزه‌کانى ئاسایشى سلێمانى و پۆلیسى فریاکه‌وتنن یان هێزى کۆماندۆى ئاڵتونى.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار