نرخی نهوت 75 دۆلاری تێپەڕاند

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئەمڕۆ سێشهممه 22ی حوزهیرانی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 75 دۆلار و 8 سەنتە.
هاوکات لە بۆرسە بازارە جیهانییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 73 دۆلار و 63 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی گفتوگۆکانی ئەمریکا بۆ هەڵگرتنی سزاکان لەسەر نەوتی ئێران بەشێوەیەکی کاتی راگیران و بەهای دۆلاریش لەبازارە داراییەکان بەرزبووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە بەهای نەوت بەرزبوونەوەیەکی زیاتری بەخۆیەوە بینی.

بابهتی پهیوهندیدار