کۆشکی سپی: عەلی خامنەیی بریاردەری ئێستا و داهاتووە نەک رەئیسی

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وتەبێژی کۆشکی سپی رایگهیاند "سەرۆک جۆ بایدن، لەم دانووستانانەدا سەرکردەی ئێرانی عەلی خامنەیی وەکو ئەو کەسە دەبینێت کە بڕیار دەدات".
جێن ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی، وتی، "سەرۆک جۆ بایدن، لەم دانووستانانەدا سەرکردەی ئێرانی عەلی خامەنەیی وەکو ئەو کەسە دەبینێت کە بڕیار دەدات. ئەم دۆخە لە پێش ھەڵبژاردنەکاندا بەم شێوەیە بوو و ئەمڕۆش ھەر بەم شێوەیەیە، ئەگەری ھەیە لە داھاتووشدا ھەر ئاوھابێت".
وتەبێژی کۆشکی سپی، دەڵێت: "سەرۆککۆماری نوێ، بە بەرپرسیار دادەنرێت لەو پێشێلکارییانەی کە بەرامبەر بە مافەکانی مرۆڤ ئەنجامیداوە".
ساکی، جەختی لەوەش کردەوە کە دانووستانەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بەردەوامە بەڵام ھێشتا نەگەیشتوونەتە ھیچ رێککەوتنێک و وتی، "ئێران، لە مافەکانی مرۆڤ و بابەتەکانی وەکو پەیوەندییەکانی لە ناوچەکە كارەكتەرێكى باش نییە لە جیھان. ئێمە بۆ بەرژەوەندی نیشتیمانیمان بەدوای رێککەوتنێکی ئەتۆمييەوەين بەڵام بەسەر ئەم خاڵەدا تێناپەڕێین".
