تورکیا قەدەغەى گەشت لەسەر 10 سیاسی و کەسایەتى هەرێم هەڵدەگرێت
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، بەرپرسانى تورکیا بەڵێنیان پێداون قەدەغەى گەشت لەسەر ئەو کەسانە هەڵبگرن کە بەپاساوى ریفراندۆمەوە مۆرى سور لە پاسپۆرتەکانیان دراوە.
ئەمڕۆ سێشهممه 22ی حوزهیرانی 2021، بەشیر حەداد لەمێزگردێکدا لە کلەب ھاوس وتى "نزیکەى 10 کەس کە سیاسی و کەسانى ئاساییان تێدایە ئاگاداریان کردوونەتەوە کە بەپاساوى ریفراندۆم تورکیا مۆرى سورى لەپاسپۆرتەکانیان داوە و رێگەیان پێنادات بچنە ئەو وڵاتە".
وتیشى لەگەڵ باڵیۆزى تورکیا قسەیان کردووە و کێشەکەیان پێگەیاندوون، بۆ ئەوەى قەدەغەى گەشت لەسەر ئەو کەسانە لاببرێت.
بەشیر حەداد باسى لەوەکرد، باڵیۆزى تورکیا بەڵێنیداوە ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن و مۆرى سور لەسەر پاسپۆرتى ئەو کەسانە هەڵبگرن و بتوانن سەردانى تورکیا بکەن.

بابهتی پهیوهندیدار