سزاکانى ئه‌مریکا له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵگده‌گیرێت

به‌هۆى رێککه‌وتنى ئه‌م واییه‌ى ڤییه‌نا سزاکانى سه‌ر که‌رتى نه‌وت له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ هه‌ڵگیران

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

 ئه‌مریکا ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنى سزاکانى سه‌ر سێکته‌ره‌کانى نه‌وت و گواستنه‌وه‌ و دڵنیایى له‌سه‌ر ئێران ده‌گرێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23ى حوزه‌یرانى 2021، میدیاکانى ئێران له‌سه‌ر زارى مه‌حمود واعزى به‌رپرسى نوسینگه‌ى حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆک کۆمارى پێشووى ئێران باسى له‌وه‌کردووه‌، له‌چوارچێوه‌ى گفتوگۆکانى ڤییه‌نا، ئه‌مریکا ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنى سزاکانى وڵاته‌که‌ى له‌سه‌ر که‌رته‌کانى نه‌وت، گواستنه‌وه‌ و دڵنیایى ئێران ده‌ربڕیوه‌.

به‌رپرسى نوسینگه‌ى حه‌سه‌ن رۆحانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه‌، له‌چوارچێوه‌ى هه‌ڵگرتنى سزاکانیشدا، ئه‌مریکا بڕیارى ده‌رهێنانى چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کى دیارى ئێرانى له‌ لیستى سزاکانى خۆیدا داوه‌"رێککه‌وتنه‌که‌ هه‌لگرتنى سزا له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تیى و ئه‌ندامى نزیک له‌ عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامى ئێرانییه‌وه‌ ده‌گرێته‌وه‌".

له‌ سه‌ره‌تاى مانگى رابردوو گفتوگۆکانى ڤییه‌نا له‌ نێوان ئێران و روسیا و چین و ئه‌مریکا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ى زیندووکردنه‌وه‌ى رێککه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران به‌ ئامانجى رێگریکردن له‌ و وڵاته‌ بۆ وه‌ستاندنى پیتاندنى یۆرانیۆم و به‌ده‌ستنه‌هێنانى چه‌کى ئه‌تۆمى و له‌ به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مریکا سزا سه‌پێنراوه‌کانى به‌سه‌ر که‌رته‌ جیاجیاکان و کۆمپانیا و بانک و که‌سایه‌تییه‌کان هه‌ڵگرێت.

له‌ مانگى ئایارى ساڵى ٢٠١٨ـدا دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆکى ئه‌مریکا به‌شێوه‌یه‌کى یه‌کلایه‌ننانه‌ کشانه‌وه‌ى وڵاته‌که‌ى له‌ رێککه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمى ئێران راگه‌یاند و چه‌ندین سزاى به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاند.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار