بافڵ تاڵه‌بانى بریارێکى نوێ ده‌رده‌كات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بافڵ تاڵه‌بانى ھاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان بڕیاریدا سه‌رجه‌م وێنه‌کانى خۆى و لاهور شێخ جه‌نگى له‌سه‌رجه‌م مه‌ڵبه‌ندو مه‌کته‌ب و ئۆرگان و دامه‌زراوه‌کانى یه‌کێتى لاببرێن و ته‌نها وێنه‌ى رابه‌رى کۆچکردو مام جه‌لال دابنرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ى ته‌موزى 2021، نووسینگه‌ى ڕۆژنامه‌وانى بافڵ تاڵه‌بانى بڵاویکرده‌وه، له‌سه‌ر بڕیارى بافڵ تاڵه‌بانى ھاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى وێنه‌کانى بافڵ تاڵه‌بانى و لاھور شێخ جه‌نگى له‌سه‌رجه‌م مه‌ڵبه‌ندو مه‌کته‌ب و ئۆرگان و دامه‌زراوه‌کانى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان و شوێنه گشتییه‌کان لاده‌برێن، ته‌نھا وێنه‌ى سه‌رۆک مام جه‌لال داده‌نرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه که بڕیارى لابردنى وێنه‌کانى بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى له‌ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌وه ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه.