كازمی: ئیراده‌ی ژیانی ئازاد و سه‌ربه‌رزانه به‌سه‌ر تیرۆر و گه‌نده‌ڵیدا سه‌رده‌كه‌وێت
3 ساڵ لەمەوپێش
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، دوو فه‌رمانده‌ی نوێ بۆ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی كه‌رخ و ره‌سافه له به‌غدا دیاریده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، ئیراده‌ی ژیانی ئازاد و سه‌ربه‌رزانه، به‌سه‌ر تیرۆر و گه‌نده‌ڵی و چه‌كی نایاساییدا سه‌رده‌كه‌وێت.
ئاژانسی ھه‌واڵی عیراق رایگه‌یاند: مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ھه‌ریه‌كه له" لیوا روكن سه‌عد موحسین" بۆ فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌ری كه‌رخ و "لیوا روكن زافر مه‌حمه‌داوی" بۆ فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌ری ره‌سافه‌ی شاری به‌غدا راسپاردووه، ئه‌وه‌ش پاش ته‌قینه‌وه‌كه‌ی رۆژی دوو شه‌ممه‌ی مه‌دینه سه‌در له به‌غدا، كه زیاتر له 100 قوربانی لێكه‌وته‌وه و به بڕیاری كازمی چه‌ند فه‌رمانده‌ییه‌كی ئه‌منی دوورخرانه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
ھاوكات سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له تویتێكدا رایگه‌یاند، ھه‌مووكات ئیراده‌ی ژیانی ئازاد و سه‌ربه‌رزانه، به‌سه‌ر تیرۆر و گه‌نده‌ڵی و چه‌كی نایاسایی و نیازی خراپ‌دا سه‌رده‌كه‌وێت.