وته‌بێژى یه‌کێتى: سه‌رۆکى نوێى هاوپه‌یمانى کوردستان داده‌نرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانى کوردستان که‌له‌نێوان یه‌کێتى و گۆڕان پێکهێنراوه هه‌مو ئاماده‌کارییه‌کى بۆ به‌شداریکردن له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق کردوه له‌داهاتویه‌کى نزیکیشدا به‌راوێژ له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان سه‌رۆکى نوێى ھاوپه‌یمانى کوردستان دیاریده‌کرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 25ى ته‌موزى 2021، ئه‌مین بابه شێخ، وته‌بێژى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان له‌کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه شاندێکى یه‌کێتى به‌ئامانجى پیرۆزباییکردن له‌ساڵیادى دامه‌زراندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان سه‌ردانى ئه‌و حزبه‌یان کردوه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ھه‌موو ئاماده‌کارییه‌کمان بۆ ھه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کردوه و هاوپه‌یمانى کوردستان که‌له‌نێوان یه‌کێتى و گۆڕان پێکهێنراوه هیچ کێشه‌یه‌کى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چونى هه‌ڵبژاردنه‌کان نیه".
هاوکات وته‌بێژى یه‌کێتى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که سه‌رۆکى ھاوپه‌یمانى کوردستان هه‌ر له‌سه‌ر پشکى یه‌کێتى ده‌بێت، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر له‌بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش بێت هیچ کێشه‌یه‌کیان نابێت چونکه "به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ یه‌کتردا ئه‌م سه‌رۆکه داده‌نێین".
یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى عێراق به یه‌ک لیست به ناوى لیستى "هاوپه‌یمانى کوردستان"ى به‌شداریى ده‌که‌ن، 19ى ئه‌م مانگه‌ش لاهور شێخ جه‌نگى رایگه‌یاند که له به‌رپرسیارییه‌تى سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى کوردستان ده‌کشێته‌وه‌و به‌رپرسیارێتییه‌که‌ى به هاوسه‌رۆک و ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى ده‌سپێرێت.
