سه‌رۆكی هه‌ڵاتوی ئه‌فغانستان داوای لێبوردن له ئەنغانیەكان دەكات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆكی هه‌ڵاتوی ئه‌فغانستان، له‌په‌یامێكدا داوای لێبوردنی له‌گه‌لی وڵاته‌كه‌ی كرد و رایگه‌یاند، داوای لێبوردن له‌سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌م ده‌كه‌م كه سه‌ركه‌وتو نه‌بوم له‌وه‌ی دۆخه‌كه به‌جۆرێكی دیكه كۆتایی بێت.
ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆكی هه‌ڵاتوی ئه‌فغانستان داوای لێبوردنی له هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كرد و رایگه‌یاند، به‌داخه‌وه‌م به‌هۆی بڕیاری جێهێشتنی وڵات، ئه‌فغانستان به‌ته‌واوی كه‌وته ده‌ست تاڵیبان، ئه‌مه‌ش قورسترین بڕیاری ژیانم بو.
ئه‌شره‌ف غه‌نی باسی له‌وه‌شكردوه، رۆژی 15ی ئابی 2021 كه هێزه‌كانی تاڵیبان گه‌یشتنه سنوره‌كانی كابوڵ، به ڕاسپارده‌ی به‌رپرسانی ئه‌منی له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رۆیشتم، بۆئه‌وه‌ی شه‌ڕی كۆڵان به‌كۆڵان له‌ناو كابوڵ رونه‌دات وه‌ك شه‌ڕه‌كه‌ی ساڵی 1990.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار