ئاماری کۆرۆنا لە هەرێم: 1463 تووشبوون و 20 مردن تۆماركرا
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری رۆژانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و دەڵێت، 1463 تووشبووی دیکە تۆمارکراون و 20 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی راگەیێندراوی رۆژانەی وەزارەتی تەندروستی، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 11 هەزار و 394 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی 1463 کەسیان پۆزەتیڤ بووە، زۆرترین تووشبوو لە سنووری پارێزگای سلێمانی بووە و کەمترینیش لە هەڵەبجە.
ئەو 20 تووشبووەی گیانیان لەدەستداوە، 10یان لە سلێمانی، حەوتیان لە هەولێر و سیانیان لە دهۆک بووە و لە هەڵەبجەش هیچ تووشبوویەک بە کۆرۆنا گیانی لەدەستنەداوە.
هەروەها 2138 تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە، زۆرترینیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و کەمترینیان لە هەڵەبجە بوون.
تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان دوو ملیۆن و 937 هەزار و 308 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی 305 هەزار و 859 کەسیان پۆزەتیڤ بوون، 267 هەزار و 977 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و پێنج هەزار و 522 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، 32 هەزار و 360 تووشبووش لەژێر چارەسەردان.
