مەسرور بارزانی: بەفراوانکردنی کێڵگەی کۆرمۆر کارهبایەکی هەرزانمان دەستدەکەوێت
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مەسرور بارزانی، پێشوازی لە رێککەوتنی کۆمپانیای دانا گاز و دامەزراوەی پارەدارکردنی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمهریکی دەکات بۆ تەرخانکردنی 250 ملیۆن دۆلار و فراوانکردنی کێڵگەی کۆرمۆر.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له تویتێكدا نووسیویهتی، دڵخۆشم بە رێککەوتنی نێوان دانا گاز و دامەزراوەی پارەدارکردنی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمهریکی کە 250 ملیۆن دۆلار تەرخانکراوە بۆ فراوانکردنی و پەرەپێدانی کێڵگەی کۆرمۆر.
ئهوهشی خستووهتهڕوو، بە فراوانکردنی کێڵگەکە بەرهەمێکی خاوێن و تەزووی کارهبایەکی هەرزانمان دەستدەکەوێت، جیا لەوەش دەرفەتی کار لە کوردستان دەڕەخسێنێت بە ئاراستەی بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر بۆ وڵاتەکەمان.

بابهتی پهیوهندیدار