وەزیری پلاندانانی هەرێم: ناردنی 200 ملیارەكە هیچ مەترسیەكی لەسەر نییە

4 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتى

وەزیری پلاندانانی هەرێم رایگەیاند:" هیچ مەترسیەك لەسەر ئەو 200 ملیار دینارە نیە كە بەغدا دەینرێت، بەڵكو ئەوە وەك سولفەیەو بەردەوام دەبێت تا 31ی 12ی 2021ی ئەمساڵ".

دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" هەرچەندە وەك حكومەتی هەرێم پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی هەرێمیان ئامادە كردبوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەشە بودجەی هەرێم لەبەغداوە نەهات و ئەوەی هات وەك سولفە دێت، بۆیە نەیانتوانی یاسای بودجەیان هەبێت، بەڵام ئەوەی ئامادەكراوە هەوڵدەدرێت لەپرۆژە یاسای بودجەی 2022 دا سودی لێوەربگیرێت.

لەبارەی بەردەوامی ناردنی 200 ملیارەكەی بەغدا وتی: "بەهۆی هەڵبژاردنەكانەوە هیچ مەترسیەك لەسەر ئەو 200 ملیار دینارە نیە كە بەغدا دەینرێت، بەڵكو ئەوە وەك سولفەیەو بەردەوام دەبێت تا 31ی 12ی 2021ی ئەمساڵ، چونكە یەكلاكردنەوەی پشكی هەرێم پێویستی بەتەواوكردنی ئەو كارانەی لەنێوان چاودێری دارایی هەردوولادا.

بەوتەی وەزیری پلاندانانی هەرێم تائێستا كاتی بەڕێوەچوونی سەرژمێری گشتی لە عیراق بەهەرێمی كوردستانەوە كە بڕیاربوو بەڕێوەبچێت دیار نیە.

وەزیری پلاندانانی هەرێم لەبارەی راگرتنی مووچەی بەشێك لەپلە تایبتەكان دەڵێت: ئەوانەی مووچەیان راگیراوە هێشتا یەكلانەبوەتەوە، چونكە بەشێكیان خزمەتیان هەبوە و  بۆیان زیاد نەكراوە، بەتایبەت ئەوانەی خزمەتیان هەبووە یان ئەو تێكۆشەرو خەباتگێڕانەی پێش راپەڕینی ساڵی 1991 خزمەتیان كردوەو دوای راپەڕین هەژمار نەكراوە، بۆیە ئەوانەی خزمەتیان هەبوە و بۆیان نەكراوە دەتوانن خزمەتەكانیان ببەنەوە و بەپێی رێنماییەكان بۆیان دەكرێت و مووچەكانیان بەردەوام دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار