وەزیری تەندروستی: گەیشتینە ڕێژەی ئامانج لەوەرگرتنی ڤاكسین

بەڕێوەبەری بەشی ئایتی بۆ هاوڵاتى: زیاتر لە 950 هەزار كەس لە چاوەڕوانی وەرگرتنی ڤاكسیندان

3 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حەسەن

وەزیری تەندروستی رایگەیاند: "قۆناغی زۆر پێشکەوتوومان لە پێدانی ڤاکسین بە چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بڕیوە، رێژەی ئامانج بۆ ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی 18 ساڵەوەیە گەیشتووەتە نزیکەی 20٪ کە ژەمی یەکەمیان وەرگرتووە، نزیەکی 13٪یشیان هەردوو ژەمەکەیان وەرگرتووە". بەڕێوەبەری بەشی ئایتی لەوەزارەتی تەندروستی دەڵێت:" ئێستا زیاتر لە 954 هەزار  كەس ناویان تۆماركردووە و لە چاوەڕوانی وەرگرتنی ڤاكسیندان".

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23-09-2021، دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "قۆناغی زۆر پێشکەوتوومان لە پێدانی ڤاکسین بە چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بڕیوە، هەفتانە بڕی 100 هەزار ژەمە ڤاکیسن دەگاتە هەرێمی کوردستان کە ژمارەکە دوو هێندەی هەفتەکانی رابردووی لێهیاتووە."

بە وتەی سامان بەرزنجی "رێژەی ئامانج بۆ ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی 18 ساڵەوەیە گەیشتووەتە نزیکەی 20٪ کە ژەمی یەکەمیان وەرگرتووە، نزیەکی 13٪یشیان هەردوو ژەمەکەیان وەرگرتووە".

وەزیری تەندروستی دەڵێت: "ئامانجی ئێمە بریتییە لە پێدانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بۆ زیاتر لە 3 ملیۆن 256 هەزار هاووڵاتی لە هەرێمی کوردستان، خۆشبەختانە لەگەڵ رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئێستا 11 سەنتەری دیکەی تایبەت بە ڤاکسینی جۆری فایزەر گەیشتە هەرێمی کوردستان، واتە 11 سەنتەری دیکە زیاد دەبێت تەنیا بۆ  ڤاکسینی جۆری فایزەر، ئەو سەنتەرانە تایبەتمەندی خۆیان هەیە، زیاتر سەرنجیشمان لەسەر دەرەوەی شارەکان و قەزاو ناحیەکان دەبێت".

حەربی كەتۆ، بەڕێوەبەری بەشی ئایتی لەوەزارەتی تەندروستی بەهاوڵاتی وت:" تائێستا زیاتر لە 9هەزار  كەس ناویان تۆماركدووە و لە چاوەڕوانی ەورگرتنی ڤاكسیندان".

بەرێوەبەری بەشی ئایتی لەوەزارەتی تەندروستی هەرێم ئەوەشی رونكردەوە:" ڕۆژانە نزیكەی 13بۆ 15 هەزار كەس ڤاكسین وەردەگرن".

حەربی كەتۆ، ئەوەشی رونكردەوە، هاوڵاتیان بە پەرۆشیەكی زۆرەوە ناو تۆماردەكەن و چاوەڕوانی وەرگتنی ژەمی یەكەم و دووەمی ڤاكسینن.

لەبارەی ڕێژەی وەرگرتنی ڤاكسین لە پارێزگاكاندا وتی:" لە پارێزگای دهۆك بە ڕێژەیەكی بەرچاو هالواَتیان ڤاكسین وەردەگرن و دوای ئەوە پارێزگای هەولێر و دواتریش سلێمانی".

سامان بەرزنجی تکا لە هاونیشتمانیان دەکات "خێرا بکەن لەوەی خۆیان بکوتن، چونکە بینیمان لە شەپۆلی سێیەمدا چۆن رێژەی تووشبوون بە خێرایی بڵاوبووەوە و رێژەی مردن هەبوو، ئێستاش نەخۆشی کۆرۆنا لەناو کۆمەڵگە ماوە، راستە بەرەو کەمی چووە بەڵام تاوەکو ئێستا بوونی هەیە".

وەزیری تەندروستی داوا لە مامۆستایانیش دەکات خۆیان بکوتن و دەڵێت: "بەشێکی زۆری مامۆستایان خۆیان تۆمارکردووە، بەڵام نەهاتوون ڤاکسین وەربرگن، داوایان لێدەکەین سەردانی سەنتەرەکان بکەن و ڤاکسین وەربگرن، هیوادارین هەموو لایەکمان هاوکار و پاڵپشت بین بۆ ئەوەی بەرەنگاری ئەو نەخۆشییە ببینەوە، بەلایەنی کەم پرۆسەی پەروەردەو فێرکردن لە هەرێمی کوردستان ئەمساڵ بە ئاستێکی بەرز و سەلامەتی بەڕێوەبچێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار